ئافره‌تێك له رێگایی فه‌یسبووكه‌وه دایك و باوكه راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌دۆزێته‌وه
سایتی (abc news)ی ئه‌مریكی بلاوی كرده‌وه كه ئافره‌تێك به‌ناوی (جێنێسه سیمۆنس) توانی دایك و باوكی راسته‌قینه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه دوایی ئه‌وه‌ی له فه‌یسبووكدا وێنه‌یه‌كی بلاوكرده‌وه ، كه تێدا كه‌مێك زانیاری تێدا بلاوكردبووه له‌باره‌ی خۆیه‌وه كه له سالی 1991 له‌دایكبووه له ئۆتها ، وه ناوی باوك و دایكی نوسیبوو ،پاشان داوایی له به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك كردبوو كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك زانیاری هه‌یه له‌باره‌ی دایك و باوكی ئه‌وا په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ن .
وه هه‌روه‌ها دوای كردبوو كه لایك و شێری بكه‌ن . له‌دوایی تێپه‌ربوونی دوو رۆژدا (زیاتر له 14 هه‌زار لایك و 160 هه‌زار جار شێر كرا ) ، پاشان ئافره‌تێك نامه‌یه‌كی بۆ ره‌وان ده‌كات پێی ده‌لێت كه من دایكی راسته‌قینه‌ی تۆم ، سه‌ره‌تا جێنێسه باوه‌ر ناكات به‌لام دواتر كه دایكی وێنه‌یه‌كی مندالی پێشان ده‌دات ئینجا باوه‌ری پێ ده‌كات و دواتر توانرا باوكیش بدۆزرێته‌وه .
ئه‌وه‌ی جێگایی باسه پێش چه‌ند رۆژێك دوو كچی تر ، دوایی ئه‌وه‌ی توتكه‌یه‌كه‌یان ده‌مرێت داوا له باوكی ده‌كه‌ن كه توتكه‌یه‌كی تریان بۆ بكرێت به‌لام باوكیان به مه‌رجی ئه‌وه‌ی پۆستێك له فه‌یسبووك بلاوبكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر توانیان یه‌ك ملیۆن لایك كۆبكه‌نه‌وه ئه‌وا توتكه‌یه‌كی نوێیان بۆ ده‌كرێت ، وه له كۆتیادا توانیان ئه‌نجامی بكه‌ن . بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واله ئێره كلیك بكه