چۆنیه‌تی پاراستنی گۆگل سێرج و یوتیوب له‌ وێنه‌ و ڤیدیۆیی سێكسی ناپه‌سه‌ند

زۆرجار ده‌بینین دایباوكان دلنیان نین له‌وه‌ی كه‌ ئایا منداله‌كه‌یان له‌كاتی به‌كارهێنانی ئه‌نترنێتدا سه‌یری ڤیدیۆ و وێنه‌ی ناگونجاو ده‌كات ؟ یاخود تۆ وه‌كو به‌كارهێنه‌ری ئه‌نترنێت له‌كاتی به‌كارهێنانی سایته‌كانی گۆگل و یوتیوبدا جاری وا هه‌یه‌ ۆ كۆنترۆلی نه‌فسی خۆت له‌ ده‌ست ده‌ده‌یت ده‌ست ده‌كه‌یت كاتێك له‌ گه‌رانه‌كاندا ئه‌نجامێكی سێكسی ناپه‌سه‌ند ده‌بینی ، به‌ جۆرێك كه‌ كلیك له‌سه‌ر ڤیدیۆ یان وێنه‌ نا په‌سه‌نده‌كه‌ ده‌كه‌ی و به‌دوایدا ده‌رۆێت .ئێمه‌ لێره‌دا ده‌مانه‌وێت سه‌رنجتان رابكێشین بۆ ئه‌وه‌ی ئایا چۆن وا له‌ سایته‌كانی گۆگل و یوتیوب بكه‌ین كه‌ له‌كاتی به‌كارهێنانی نه‌توانێت هیچ ئه‌نجامێكی به‌دره‌شتی (سێكسی نا په‌سه‌ند) به‌دیاربكه‌وێت .



چۆنیه‌تی سنورداركردنی سایتی گۆگل له‌ ئه‌نجامی سێكسی ناپه‌سه‌ند:


1. سه‌ره‌تا ده‌چینه‌ سه‌ر ئه‌م لینكه‌ http://www.google.com/m/preferences

2.  دواتر له‌و لیسته‌ی بۆمان ده‌كرێته‌وه‌ له‌ته‌نیشت 
 Filter explicit results بۆشایه‌ك هه‌یه‌ كلیك له‌سه‌ر ئه‌و بۆشایه‌ بكه‌ 

3. برۆ خواره‌وه‌ كلیك له‌سه‌ر save بكه‌ 

به‌ وێنه‌ سه‌یری فیركاریه‌كه‌ بكه‌ن 




 چۆنیه‌تی سنورداركردنی یوتیوب له‌ وێنه‌ و ڤیدیۆیی سێكسی ناپه‌سه‌ند :

بۆ ئه‌وه‌ی سایتی یوتیوبه‌كه‌ت له‌كاتی گه‌راندا له‌ ڤیدیۆی سێكسی نا په‌سه‌ند پارێزراو بێت پێویسته‌ ئه‌م كردارانه‌ ئه‌نجام بده‌یت .
هه‌نگاوه‌كان :


1. سه‌ره‌تا برۆ سه‌ر سایتی یوتیوب www.youtube.com

2. برۆ به‌شی كۆتایی سایته‌كه‌ وه‌كو له‌ وێنه‌كه‌دا دیاره‌

3. كلیك بكه‌ له‌سه‌ر
safety 
4. له‌خواره‌وه‌ on هه‌یه‌ كلیك بكه‌ له‌سه‌ر on ( ئه‌گه‌ر به‌خۆی on بوو وه‌كو خۆی لێ بگه‌رێ ) پاشان كلیك بكه‌ له‌سه‌ر save 



فه‌رموو به‌ وێنه‌ سه‌یری بكه‌