چه‌ند گۆرانكاریه‌كی نوێ له‌سه‌ر شێوه‌ی فه‌یسبووك له‌سالی 2013 دا

له‌ سه‌ره‌تایی دروست بوونی فه‌یسبووك تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وام گۆرانكاری له‌ سایتی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك روویداوه‌ ، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران بێزار نه‌بن له‌سه‌ر یه‌ك شێوازدا 

له‌رابردوودا فه‌یسبووك یه‌كێك له‌ شێوازه‌ نوێیه‌كانی بریتی بوو له‌ دانانی تایم لاین ، كه‌ له‌سه‌ره‌تادا نارازی بوونێك له‌ لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه‌ هه‌بوو به‌لام دواتر به‌ شێوه‌یه‌كی باش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر تایم لاین وه‌رگیرا .
له‌م بابه‌ته‌دا ده‌مانه‌وێت باس له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ بكه‌ین كه‌ له‌ فه‌یسبووك له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌ روویانداوه‌ ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی كه‌ خه‌ریكه‌ له‌م ماوه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌درێت .


1. گۆرانی شێوه‌ی ئه‌كاونت (تایم لاین ):


یه‌كێك له‌و گۆرانكاریانه‌ی كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌م چه‌ند مانگه‌دا رووبدات ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فه‌یسبووك شێوه‌ی تایم لاین بگۆرێت بۆ شێوه‌یه‌كی نوێی جوان كه‌ جیاواز له‌ شێوه‌ كۆنه‌كه‌یه‌تی .





له‌م شێوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین چه‌ند گۆرانێكی نوێ له‌ فه‌یسبووكدا روویانداوه‌

2.زۆرترین بابه‌ته‌ شێركراوه‌كانی سایت : ئه‌گه‌ر زۆر به‌ وردی سه‌یربكه‌ین ئه‌وا ده‌بینین فه‌یسبووك له‌ ئێستادا هه‌لساوه‌ به‌ بلاوكردنه‌وه‌ ئه‌و بابه‌تی هه‌ر سایتێك كه‌ زۆرترین جار له‌ فه‌یسبووك شێركراوه‌ . ئه‌م كرداره‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌وه‌ نیه‌ كه‌ تۆ په‌یجی ئه‌و سایته‌ت لایك كردبێت ، وه‌هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن سایته‌كه‌وه‌ هیچ پاره‌یه‌ك نادرێته‌ فه‌یسبووك له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وی سایتی فه‌یسبووك ئه‌و رێكلامه‌ ده‌كات .
وێنه‌یه‌ له‌م شێوه‌ی زۆرترین شێركراوه‌كان



3. رێكلامی په‌یجه‌كان له‌ناو هۆمدا :
له‌ پێشتردا فه‌یسبووك ته‌نها رێكلامی په‌یجه‌كانی له‌لایه‌كی ویندۆیه‌كه‌دا له‌لایی چه‌پ بلاوده‌كرده‌وه‌ ، به‌لام له‌ ئێستادا رێكلامه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی تر بلاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ هۆم بلاوده‌بێته‌وه‌ له‌ شوێنی پۆسته‌كان ، ئه‌گه‌رجی تا ئێستاش رێكلامه‌كان له‌لای راستی ویندۆی سایته‌كه‌ داده‌نرێت به‌لام له‌وانه‌یه‌ له‌ داهاتوودا ئه‌مه‌ نه‌مێنێت .



ئه‌مه‌ ته‌نها بۆ په‌یجه‌كان نیه‌ به‌لكو بۆ ئه‌پلیكه‌یشنه‌كان و یاریه‌كانه‌یشه‌ ، بۆ نمونه‌ رۆژانه‌ فه‌یسبووك سێ له‌و یاریانه‌ی كه‌ زۆرترین هاورێت یاری ده‌كه‌ن پێشانت ده‌دات 



4. بلاوكردنه‌وه‌ی سیمبول :

له‌ ئێستادا فه‌یسبووك خه‌ریكه‌ له‌ شوێنی پۆست كردن چه‌ند سیمبولێك زیاد بكات كه‌ به‌كارهێنه‌ره‌كانی ده‌توانن به‌كاری بهێنن . جێگایی باسه‌ ئه‌م سیمبولانه‌ بریتی له‌ كۆمه‌لێك ئیش كه‌ به‌كارهێنه‌ر ده‌توانی به‌كاری بهێنێت ، بۆ نمونه‌ له‌جیاتی بلێ من سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌م ، فه‌یسبووك سیمبولێكی داناوه‌ بۆ ئه‌م كاره‌ی تۆ كه‌ ده‌توانی به‌كاری بهێنی .

ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌ك له‌و شێوه‌یه‌