راگرتنی ئه‌كاونته‌كه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی

زۆرجار ده‌بینین به‌هۆی سه‌رقالبوونمان به‌هۆی كارێكه‌وه‌ یاخود خوێندن یان هه‌ر بۆنه‌یه‌كی تره‌وه‌ بێت حه‌زده‌كه‌ین بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئه‌كاونته‌كه‌مان رابگرین له‌ فه‌یسبووك .
ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ زۆر له‌ مێژه‌ له‌ فه‌یسبووكدا هه‌یه‌ به‌لام له‌ ئیستادا زۆرجار ئه‌و پرسیارمان ئاراسته‌ ده‌كرێت بۆیه‌ ئێمه‌ لێره‌دا به‌ پێویستمان زانی كه‌ ئه‌م فێركاره‌ باس بكه‌ین ، كه‌ چۆن ئه‌كاونته‌كمان له‌ فه‌یسبووك بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی رابگرین و هه‌ركاتێك حه‌زمان كرد دووباره‌ ده‌توانین ئه‌كاونته‌كمان چالاك بكه‌ینه‌وه‌ 



سه‌ره‌تا چۆن ئه‌كاونته‌كه‌مان ناچالاك بكه‌ین (بۆماوه‌یه‌كی كاتی رایبگرین ))

1.كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌ (ئێره‌ كلیك بكه‌ ) یان هه‌نگاوه‌كانی وێنه‌كه‌ جێبه‌جی بكه‌ 



2. پاشان له‌و په‌نجه‌ره‌ نوێیه‌ی بۆمان ده‌كرێته‌وه‌
له‌ Reason for leaving (Required) فه‌یسبووك پرسیارت لی ده‌كات بۆچی ئه‌كاونته‌كه‌ت راده‌گری ده‌توانی یه‌كێك له‌وانه‌ هه‌لبژێری ، بۆ نمونه‌ : I have another Facebook account. واته‌ من ئه‌كاونتێكی ترم هه‌یه‌ .


له‌ Email opt out: ئه‌گه‌ر لێره‌ كلیك بكه‌ین ئه‌وا له‌و كاته‌ی كه‌ ئێمه‌ له‌سه‌ر فه‌یسبوودا نین هیچ تێبینیه‌ك بۆ فه‌یسبووكه‌كه‌مان نایت واته‌ ئه‌گه‌ر كۆمێنتێك له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كه‌مان درا له‌وماوه‌ی كه‌ ئه‌كاونته‌كه‌مان راگرتووه‌ ، كه‌ پاشان دووباره‌ ئه‌كاونته‌كه‌مان چالاك ده‌كه‌ینه‌وه‌ فه‌یسبووك ئاگاداری ئه‌وه‌مان ناكاته‌وه‌ كه‌ كه‌سێك كۆمێنتی له‌سه‌ر وێنه‌كه‌مان كردوه‌ .

دواتر كلیك له‌سه‌ر confirm  ده‌كه‌ین
بۆ زیاتر روونكردنه‌وه‌ سه‌یری وێنه‌كه‌ بكه‌  



3. پاشان په‌نجه‌ره‌یه‌كی تر ده‌بێته‌وه‌ كه‌ نوسراوه‌ Please confirm your password to continue له‌ بۆشایه‌كه‌دا له‌ته‌نیشت password  پاسوۆردی ئه‌كاونته‌كه‌ت بنوسه‌ و دواتر كلیك له‌سه‌ر deactivate now  بكه‌ و ئه‌كاونته‌كه‌ت ناچالاك ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ تۆ به‌ خۆت دووباره‌ ده‌یكه‌یه‌وه‌