ره‌شكردنه‌وه‌ی ئه‌كاونت بۆهه‌تاهه‌تا

له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی فه‌یسبووك كاتێك زۆر له‌ ژیانت ده‌گرێت یان دوو ئه‌كاونت هه‌یه‌ حه‌زده‌كه‌ی یه‌كێك له‌و ئه‌كاونتانه‌ ره‌ش بكه‌یه‌وه‌ (delete) بكه‌ی .ئه‌وا فه‌یسبووك ئه‌م خزمه‌تگوازریه‌یی ئاماده‌كردوه‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانی كه‌ ده‌توانن ئه‌گه‌ر حه‌زیان كرد ئه‌وا ئه‌كاونته‌كه‌یان ره‌ش بكه‌نه‌وه‌ به‌لام ده‌بێت ئاگاداربین له‌ دوایی ره‌ش كردنه‌وه‌ی ئه‌كاونته‌كانمان دووباره‌ ناتوانین ئه‌و ئه‌كاونته‌ به‌كاربهێنین ، هه‌روه‌ها جگه‌ له‌ ئه‌كاونته‌كه‌مان هه‌موو وێنه‌ و بابه‌ته‌كانمان له‌گه‌ل ئه‌كاونته‌كه‌مان ره‌ش ده‌بێته‌وه‌ . ((ده‌توانی وێنه‌ و بابه‌ته‌كانی ئه‌كاونه‌كه‌ت داونلۆد بكه‌ی)) 




له‌م فێركاریه‌ به‌ پێویستمان زانی باسی چۆنیه‌تی ره‌ش كردنه‌وه‌ی ئه‌كاونتی فه‌یسبووك بكه‌ین

هه‌نگاوه‌كان :
 
1. سه‌ره‌تا كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌ https://www.facebook.com/help/delete_account

2. له‌و په‌نجه‌ره‌ی بۆمان ده‌كرێته‌وه‌ كلیك له‌سه‌رdelet account  بكه‌ .

3. له‌و په‌نجه‌ره‌ی بۆمان ده‌كرێته‌وه‌ له‌ شوێنی password  له‌ناو بۆشایه‌كه‌ پاسوۆردی ئه‌كاونته‌كه‌ت بنوسه‌
پاشان ئه‌و نوسینه‌ی به‌ ره‌نگی ره‌ش و به‌ گه‌وره‌یی نوسراوه‌ دووباره‌ وه‌كو خۆی له‌ناو بۆشایی text in box  بنوسه‌ .
له‌ دواین هه‌نگاودا كلیك له‌سه‌ر ok بكه‌

بۆ زیاتر روونكردنه‌وه‌ سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌