ئاماری تۆری ئه‌نترنێت له 2012 دا
له‌وانه‌یه پرسیار بكه‌یت ئایا له‌سالی 2012 چه‌ند كه‌س به‌دوایی زانیاریی له ئه‌نترنێت گه‌راون ،یان چه‌ند كه‌س تۆری ئه‌نترنێتیان بكارهێناوه ، چه‌ند سایت دروست بوون ؟
لێره‌دا له ئامارێكدا هه‌ول ده‌ده‌ین وه‌لامی ئه‌و پرسیارنه‌وه كۆمه‌لێك پرسیاری تر ده‌ده‌ینه‌وه .
كۆمپانیایی رۆیال پینگدۆم هه‌لساوه به خستنه رووی ئاماری هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه له ئه‌نترنێت روویاندا كه به‌م شێوه‌ی لایی خواره‌وه‌یه.
له‌سالی 2012 دا ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك زیاتر له یه‌ك بلیۆن به‌كارهێنه‌ر بووه ،وه تویته‌ر گه‌یشتۆته 200 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر .ئه‌مه له كاتێكدایه 2.2 بلیۆن به‌كارهێنه‌ری ئیمێل هه‌یه ( 425 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری جیمه‌یل وه‌كو گه‌وره‌ترین خزمه‌تگوزاری ئیمێل )وه 634 ملیۆن وێب سایت (به‌رێژه‌ی 51 ملیۆن ئه‌م سال زیاد ده‌كرێت ) وه 246 ملیۆن دۆمین نه‌یم له سالی 2012 تۆماركراوه
2.4 بلیۆن به‌كارهێنه‌ری ئه‌نترنێت هه‌یه كه له
1.1 بلیۆن له ئاسیا
519 ملیۆن له ئه‌وروپا
274 ملیۆن له باكوری ئه‌مریكا
255 ملیۆن له ئه‌مریكایی لاتینی
167 ملیۆن له ئه‌فریقا
90 ملیۆن له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست
565 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری ئه‌نترنێت هه‌یه له چین كه له‌هه‌موو وولاته‌كانی جیهان زیاتره
له‌كاتێكدا سایت به‌ناوی .com سه‌د ملیۆنه و 1.2 تریلۆن جار له سایتی گۆگل گه‌ران كراوه .
ده‌رباره‌ی تۆره كۆمه‌لایه‌تیه‌كان له سالی 2012دا 2.7 بلیۆن لایك له فه‌یسبووك هه‌بوو له هه‌ر رۆژێكدا ،175 ملیۆن تویت له تویته‌ر رۆژانه نێردراوه ، له‌كاتێكدا له گۆگل پله‌س 5 بلیۆن جار بابه‌ته‌كان به‌چاك زانراوه له رۆژێكدا
له كۆتایدا 1.3 بلیۆن مۆبایلی زیره‌ك به‌كارهاتووه له كۆتایی 2012دا .4 بلیۆن
كاتژمێر سه‌یری ڤیدیۆكراوه له‌ماوه‌ی هه‌ر مانگێك له یوتیوب وه 7 بێته‌بایت له
وێنه له فه‌یسبووك زیادكراوه له ماوه‌ی هه‌ر مانگێكدا
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ئاماری براوسه‌ره‌كانه كه گۆگل كرۆم له پله‌ی یه‌كه‌مه له‌به‌كارهێنان