چۆن هه‌موو كه‌س نه‌بینێت كه‌ تۆ چی په‌یجێك لایك ده‌كه‌یت ؟

له‌وانه‌یه‌ زۆرجار تۆ په‌یجێك لایك ده‌كه‌یت راسته‌وخۆ ئه‌و په‌یامه‌ بۆ هاورێكانت ده‌روات كه‌ تۆ لایكی ئه‌و په‌یجه‌ت كردوه‌ ، ئه‌گه‌ر تۆ بێزاری له‌م كاره‌ی فه‌یسبووك ئه‌وا ده‌توانی تۆ سنورداری بكه‌یت ، واته‌ كه‌ تۆ لایكی په‌یجێك ده‌كه‌یت دیاری ده‌كه‌یت كه‌ كێ بتوانێت ئه‌و په‌یجه‌ ببینێت كه‌ تۆ لایكت كردوه‌ .


ئه‌م هه‌نگاوانه‌ جیبه‌جی بكه‌ :

ڤیدیۆیه‌ك له‌ ماوه‌ی 17 رۆژ دا 30 ملیۆن ته‌ماشاكه‌ری ده‌بێت

یه‌كێك له‌و ڤیدیۆ سه‌رنج راكێشانه‌ی كه‌ له به‌رواری 1/8/ 2013 دا بلاوكراوه‌ته‌وه‌ ، كه له‌م ماوه‌ كه‌مه‌ توانی سه‌رنجی زیاتر له‌ 30 ملیۆن ته‌ماشاكه‌ری یوتیوب بۆ خۆی رابكێشێت و سه‌یری بكه‌ن .

 ئه‌م ڤیدیۆیه‌ بریتیه‌ له‌وه‌ی كه‌ گه‌نجێك ئۆتۆمبێلێك وا لێده‌كات كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س شوفێری بكات بروات ، له‌كاتێكدا به‌هه‌ر شوێنێك ده‌روات خه‌لك سه‌یریان پێ دێت كه‌ ئۆتۆمبێلێك به‌بێ بوونی شوفێر ده‌روات . له‌سه‌ره‌تایی ڤیدیۆكه‌ بۆمان روونده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌م كاره‌ی چۆن كردوه‌ .

بۆ سه‌یركردنی ڤیدیۆیه‌كه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌

مرۆڤ زیاتر پۆستی فه‌یسبووكی زیاتر له‌ هزر ده‌مێنێته‌وه‌ یان رسته‌یه‌كی ناو كتێب ؟

له‌ نوێترین لێكۆلینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ پوستی فه‌یسبووك و خوێندنه‌وه‌ی كۆمێنت زیاتر له‌ هزری مرۆڤ ده‌مێنێته‌وه‌ وه‌ك له‌ رووخساری مرۆڤ یان رسته‌یه‌ك له‌ په‌رتووك 


ئاماری تۆری ئه‌نترنێت له‌ 2012 دا


له‌وانه‌یه‌ پرسیار بكه‌یت ئایا له‌سالی 2012 چه‌ند كه‌س به‌دوایی زانیاریی له‌ ئه‌نترنێت گه‌راون ،یان چه‌ند كه‌س تۆری ئه‌نترنێتیان بكارهێناوه‌ ، چه‌ند سایت  دروست بوون ؟



لێره‌دا له‌ ئامارێكدا هه‌ول ده‌ده‌ین وه‌لامی ئه‌و پرسیارنه‌وه‌ كۆمه‌لێك پرسیاری تر ده‌ده‌ینه‌وه‌ .



دوایی 1 ملیۆن لایك توانیان توته‌یه‌كی نوێ به‌ده‌ست بهێنه‌وه‌

یه‌كێك له‌ شته‌ سه‌یره‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بریتی بوو له‌وه‌ی كه‌ په‌یجێك له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر 
كه‌م توانی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ لایكه‌ وه‌ربگرێ
 له‌ سه‌ره‌تایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ چه‌ند خوشكێك به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووكیان هاندا بۆ ئه‌وه‌ی لایكی وێنه‌یه‌ك بكه‌ن له‌ په‌یجه‌كه‌یان به‌ناوی  دوو كچ و توتكه‌

ره‌شكردنه‌وه‌ی ئه‌كاونت بۆهه‌تاهه‌تا

له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی فه‌یسبووك كاتێك زۆر له‌ ژیانت ده‌گرێت یان دوو ئه‌كاونت هه‌یه‌ حه‌زده‌كه‌ی یه‌كێك له‌و ئه‌كاونتانه‌ ره‌ش بكه‌یه‌وه‌ (delete) بكه‌ی .ئه‌وا فه‌یسبووك ئه‌م خزمه‌تگوازریه‌یی ئاماده‌كردوه‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانی كه‌ ده‌توانن ئه‌گه‌ر حه‌زیان كرد ئه‌وا ئه‌كاونته‌كه‌یان ره‌ش بكه‌نه‌وه‌ به‌لام ده‌بێت ئاگاداربین له‌ دوایی ره‌ش كردنه‌وه‌ی ئه‌كاونته‌كانمان دووباره‌ ناتوانین ئه‌و ئه‌كاونته‌ به‌كاربهێنین ، هه‌روه‌ها جگه‌ له‌ ئه‌كاونته‌كه‌مان هه‌موو وێنه‌ و بابه‌ته‌كانمان له‌گه‌ل ئه‌كاونته‌كه‌مان ره‌ش ده‌بێته‌وه‌ . ((ده‌توانی وێنه‌ و بابه‌ته‌كانی ئه‌كاونه‌كه‌ت داونلۆد بكه‌ی)) 




له‌م فێركاریه‌ به‌ پێویستمان زانی باسی چۆنیه‌تی ره‌ش كردنه‌وه‌ی ئه‌كاونتی فه‌یسبووك بكه‌ین

هه‌نگاوه‌كان :
 
1. سه‌ره‌تا كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌ https://www.facebook.com/help/delete_account

2. له‌و په‌نجه‌ره‌ی بۆمان ده‌كرێته‌وه‌ كلیك له‌سه‌رdelet account  بكه‌ .

3. له‌و په‌نجه‌ره‌ی بۆمان ده‌كرێته‌وه‌ له‌ شوێنی password  له‌ناو بۆشایه‌كه‌ پاسوۆردی ئه‌كاونته‌كه‌ت بنوسه‌
پاشان ئه‌و نوسینه‌ی به‌ ره‌نگی ره‌ش و به‌ گه‌وره‌یی نوسراوه‌ دووباره‌ وه‌كو خۆی له‌ناو بۆشایی text in box  بنوسه‌ .
له‌ دواین هه‌نگاودا كلیك له‌سه‌ر ok بكه‌

بۆ زیاتر روونكردنه‌وه‌ سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌



راگرتنی ئه‌كاونته‌كه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی

زۆرجار ده‌بینین به‌هۆی سه‌رقالبوونمان به‌هۆی كارێكه‌وه‌ یاخود خوێندن یان هه‌ر بۆنه‌یه‌كی تره‌وه‌ بێت حه‌زده‌كه‌ین بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئه‌كاونته‌كه‌مان رابگرین له‌ فه‌یسبووك .
ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ زۆر له‌ مێژه‌ له‌ فه‌یسبووكدا هه‌یه‌ به‌لام له‌ ئیستادا زۆرجار ئه‌و پرسیارمان ئاراسته‌ ده‌كرێت بۆیه‌ ئێمه‌ لێره‌دا به‌ پێویستمان زانی كه‌ ئه‌م فێركاره‌ باس بكه‌ین ، كه‌ چۆن ئه‌كاونته‌كمان له‌ فه‌یسبووك بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی رابگرین و هه‌ركاتێك حه‌زمان كرد دووباره‌ ده‌توانین ئه‌كاونته‌كمان چالاك بكه‌ینه‌وه‌ 



سه‌ره‌تا چۆن ئه‌كاونته‌كه‌مان ناچالاك بكه‌ین (بۆماوه‌یه‌كی كاتی رایبگرین ))

1.كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌ (ئێره‌ كلیك بكه‌ ) یان هه‌نگاوه‌كانی وێنه‌كه‌ جێبه‌جی بكه‌ 



2. پاشان له‌و په‌نجه‌ره‌ نوێیه‌ی بۆمان ده‌كرێته‌وه‌
له‌ Reason for leaving (Required) فه‌یسبووك پرسیارت لی ده‌كات بۆچی ئه‌كاونته‌كه‌ت راده‌گری ده‌توانی یه‌كێك له‌وانه‌ هه‌لبژێری ، بۆ نمونه‌ : I have another Facebook account. واته‌ من ئه‌كاونتێكی ترم هه‌یه‌ .


له‌ Email opt out: ئه‌گه‌ر لێره‌ كلیك بكه‌ین ئه‌وا له‌و كاته‌ی كه‌ ئێمه‌ له‌سه‌ر فه‌یسبوودا نین هیچ تێبینیه‌ك بۆ فه‌یسبووكه‌كه‌مان نایت واته‌ ئه‌گه‌ر كۆمێنتێك له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كه‌مان درا له‌وماوه‌ی كه‌ ئه‌كاونته‌كه‌مان راگرتووه‌ ، كه‌ پاشان دووباره‌ ئه‌كاونته‌كه‌مان چالاك ده‌كه‌ینه‌وه‌ فه‌یسبووك ئاگاداری ئه‌وه‌مان ناكاته‌وه‌ كه‌ كه‌سێك كۆمێنتی له‌سه‌ر وێنه‌كه‌مان كردوه‌ .

دواتر كلیك له‌سه‌ر confirm  ده‌كه‌ین
بۆ زیاتر روونكردنه‌وه‌ سه‌یری وێنه‌كه‌ بكه‌  



3. پاشان په‌نجه‌ره‌یه‌كی تر ده‌بێته‌وه‌ كه‌ نوسراوه‌ Please confirm your password to continue له‌ بۆشایه‌كه‌دا له‌ته‌نیشت password  پاسوۆردی ئه‌كاونته‌كه‌ت بنوسه‌ و دواتر كلیك له‌سه‌ر deactivate now  بكه‌ و ئه‌كاونته‌كه‌ت ناچالاك ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ تۆ به‌ خۆت دووباره‌ ده‌یكه‌یه‌وه‌




فه‌یسبووك بابه‌ته‌ زۆرترین شێركراوه‌كان بلاوده‌كاته‌وه‌


یه‌كێك له‌ گۆرانكاریه‌ نوێیه‌كان كه‌ له‌ سه‌ره‌تایی ئه‌م سالدا له‌ فه‌یسبووك بلاوده‌كرێته‌وه‌ بریتیه‌ له‌وه‌ی كه‌ لیستی ئه‌و بابه‌تانه‌ بلاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ر سایتێك زۆرترین جار شێر كراوه‌ .


ئه‌وه‌ی جێگایی باسه‌ ئه‌م كاره‌ هیچ پێویست به‌ بوونی ئه‌پلیكه‌یشن ناكات ، وه‌ هه‌روه‌ها هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ خودی ئه‌و سایته‌وه‌ نیه‌ به‌لكو   فه‌یسبووك به‌پێی لیستێك ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ هه‌ر سایتێك زۆرترین جار له‌ فه‌یسبووك شێر كراون دووباره‌ بلاوی ده‌كاته‌وه‌ له‌ وۆلی گشتی .ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش وێنه‌یه‌كه‌ له‌و شێوه‌یه كه‌ له‌ فه‌یسبووك ده‌رباره‌ی زۆرترین بابه‌ته‌ شێركراوه‌كانی سایتی ئه‌لجزیره‌ ئینگلیزی بلاوی كردۆته‌وه‌  




وه‌لامی كۆمه‌لێك پرسیار كه‌ رۆژانه‌ دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌

وه‌لامی كۆمه‌لێك پرسیاری دووباره‌ :
رۆژانه‌ له‌ رێگایی په‌یجه‌كه‌مان چه‌ندین پرسیارمان ئاراسته‌ ده‌كرێت كه‌ زۆربه‌ی زۆریان دووباره‌ن و ئێمه‌ به‌ بابه‌ت باسمان كردوه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ لێره‌ به‌ پێویستی ده‌زانین هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ بنوسینه‌وه‌ وه‌ دووباره‌ وه‌لامه‌كانیان له‌گه‌لی بنوسین 

 

یه‌كه‌م :
پرسیار / چۆن زمانی كوردی داخیل بكه‌م بۆ فه‌یسبووك (كیبۆردی سی فۆر كورد)؟

گۆرینی شێوه‌ی ناوه‌كه‌ت بۆ چه‌ند شێوه‌ی زۆر جوان

وه‌كو ده‌زانین له‌ فه‌یسبووك ته‌نها یه‌ك جۆره‌ فۆنت هه‌یه‌ بۆ نوسینی ناوه‌كه‌ت به‌لام ئێمه‌ لێره‌ چه‌ند جۆره‌ فۆنت و شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و نوێ مان بۆ ئاماده‌ كردوون هیوادارین كه‌ به‌ دڵی ئێوه‌ی به‌رێز و خۆشه‌ویست بێت .

چه‌ند زانیاریه‌ك له‌باره‌ی گۆگله‌وه‌


ئه‌م جاره‌ باس له‌ هه‌ندێ له‌ نهێنیه‌كانی گووگڵ ئه‌كه‌ین وه‌ 
 
بۆهه‌موومان پێویسته‌ بۆئه‌وه‌ی كاره‌كانمان زووتر جێبه‌جێ بكه‌ین 
 
تائێستاش به‌هێز ترین پرۆسێسه‌ر له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان گووگڵه‌ وه‌
 
 نكۆڵی لێ ناكرێ

فه‌رموون ..............

پارێزگاری له‌ ئه‌كاونته‌كه‌ت بكه‌ له‌گه‌ل نۆرتن له‌ فه‌یسبووكدا

یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه‌ زۆرجار توشمان ده‌بێت له‌كاتی به‌كارهێنانی فه‌یسبووك بریته‌ له‌ هاك كردنی ئه‌كاونته‌كه‌مان له‌لایه‌ن كه‌سێكی تره‌وه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر په‌یجێكت هه‌بێت ئه‌وا له‌ رێگایی هاك كردنی ئه‌و ئه‌كاونته‌ت ده‌توانێت ده‌ست به‌سه‌ر په‌یجه‌كه‌ت بگرێت و هه‌رچیه‌كی بوێت له‌ په‌یجه‌كه‌ت و ئه‌كاونته‌كه‌ت بلاوبكاته‌وه‌ .

ئه‌گه‌ر سه‌یربكه‌ین هه‌موو هاك كردنێك له‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات كه‌ هاك كه‌ره‌كه‌ لینكێكی هاكت بۆ ره‌وان ده‌كات وه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و لینكه‌ ئه‌وا پاسوۆرد و ئیمیله‌كه‌ت بۆ ئه‌و هاككه‌ره‌كه‌ ده‌روات .
به‌لام ئه‌نتی ڤایرۆسی نۆرتن له‌رێگایی پێشكه‌ش كردنی ئه‌پلیكه‌یشنێكه‌وه‌ ،ئه‌كاونته‌كانمان ده‌پارێزێت له‌ هه‌ر هاك كردنێك . ئه‌ویش به‌ كلیك كردن له‌سه‌ر ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر لینكێك ڤایرۆسی تێدا بێت ئه‌وا پێت ده‌لێت ، خۆ ئه‌گه‌ر لینكێك هیچ ڤایرۆسی نه‌بێت ئه‌وا ووشه‌ی ok  یان نیشانه‌ی راست له‌ ته‌نیشت داده‌نێت .
هه‌روه‌ها ئه‌م ئه‌پلكیشنه‌ هه‌موو ئه‌و ڤیدیۆ سپامانه‌ی كه‌ له‌رێگایی كلیك كردن له‌سه‌ری ده‌چێته‌ نێو ئه‌كاونته‌كه‌ت و ئه‌كاونتی كۆمه‌لێك له‌ هاورێكانت ئه‌وا رێگری له‌و جۆره‌ ڤایرۆسه‌ ده‌كات ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام بدات

ئێستاش فه‌رموون له‌گه‌ل ئه‌پلكه‌یشنه‌كه‌ كه‌ به‌ناوی  نۆرتن وێب سه‌یڤ

internet download manger

  • یه‌كێك له‌ به‌رنامه‌ به‌هێزه‌كانی داونلۆد كردن بریتیه‌ له‌ به‌رنامه‌ی ئینترنێت داونلۆد مه‌نیجه‌ر به‌لام زۆر جار ده‌بینین كه‌ دوایی 30 رۆژ له‌ به‌كارهێنانی پێویست ده‌كات كه‌ سیریه‌ل نه‌مبه‌ری دابنێت به‌لام له‌م لینكه‌وه‌
    به‌رێزان فه‌رموون له‌گه‌ل دواین ڤێرژنی به‌رنامه‌ی داونلۆد مه‌نیجه‌ر 

دروست كردنی ئه‌كاونتی یوتیوب و بلاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ

باشترین و ناسراوترین سایتی هه‌موو جیهان له‌بواری ڤیدیۆ بریتیه‌ له‌ سایتی یوتیوب ،كه‌ له‌وێ به‌ شێوه‌یه‌كی بێ به‌رامبه‌ر ده‌توانی ڤیدیۆ بلاوبكه‌یه‌وه‌ وه‌ هه‌روه‌ها سه‌یری بكه‌ی یاخود داونلۆدی بكه‌ی . به‌لام ئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌ له‌ بلاوكردنه‌وه‌ی (ئه‌پلۆد كردن) بریته‌ له‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت ئه‌كاونتێكی یوتیوبت هه‌بێت ، ئێمه‌ لێره‌ به‌ شێوه‌ی ڤیدیۆ باسی دروست كردنی ئه‌كاونتی یوتیوبمان كردوه‌ هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی بلاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ له‌ سایتی یوتیوب هیوادارین به‌ سود بێت