به‌یه‌ك به‌ستنه‌وه‌ی وێنه‌ و كه‌ڤه‌ری پرۆفایل له‌ فه‌یسبووك


له‌م سایته‌ی خواره‌وه‌ ده‌توانی به‌ شێوه‌ی جیاواز وێنه‌ی سه‌ر پرۆفایله‌كه‌ت له‌گه‌ل وێنه‌ی كه‌ڤه‌ره‌كه‌ت بگونجێنی وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌ یه‌ك وێنه‌ بێت .
زۆرجار ده‌بینین كه‌ له‌ پرۆفایلی زۆر جوان و سه‌رنج راكێش ده‌بینین به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ وێنه‌ی پرۆفایل و كه‌ڤه‌ره‌كه‌ی زۆر به‌ شێوه‌یه‌كی جوان گونجێنراوه‌،ئێمه‌ش له‌ رێگایی ئه‌م سایته‌وه‌ ئاشناتان ده‌كه‌ین به‌ سایتێك كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسان ده‌توانی وێنه‌كه‌ت له‌گه‌ل پرۆفایله‌كه‌ت بگونجێنێت .



ڤیدیۆیی یوتیوب به‌ كوالێتی جیاواز داونلۆد بكه‌



ڤیدیۆیی یوتیوب به‌ كوالێتی جیاواز داونلۆد بكه‌

له‌م سایته‌ی خواره‌وه‌ ده‌توانی ڤیدیۆیه‌كانی یوتیوب به‌و كوالێته‌ی كه‌ خۆت ده‌ته‌وێت داونلۆد بكه‌ی.







سه‌ره‌تا برۆ سه‌ر ڤیدیۆیه‌كه‌ و كۆپی لینكه‌ی ڤیدیۆیه‌كه‌ بكه‌
پاشان برۆ سه‌ر ئه‌م سایته‌
http://en.savefrom.net
له‌ شوێنی بۆشایه‌ گه‌وره‌كه‌ لینكه‌كه‌ په‌یست بكه‌ و كلیك له‌سه‌ر داونلۆد بكه‌

دواتر چه‌ندین جۆری كوالێتی ڤیدیۆت بۆ پێشان ده‌دات كه‌ ئه‌و جۆره‌ی ده‌ته‌وێت دیاری بكه‌ و ڤیدیۆه‌كه‌ داونلۆد بكه

بۆ زیاتر زانیاری سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه‌ بكه‌

چۆنیه‌تی داونلۆدكردنی ئه‌په‌كانی ئه‌ندرۆید (له‌ گۆگل پله‌ی ) له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له‌ جیاتی مۆبایل

هه‌موومان ده‌زانین سیسته‌می ئه‌ندرۆید ،سیسته‌مێكه‌ كه‌ زۆربه‌ی زۆری مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ ، گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ بۆ داونلۆدكردنی زۆرترین ئه‌پك له‌م جۆره‌ سیسته‌مه‌ بریتیه‌ له‌ گۆگل پله‌یه‌ر .به‌لام ئه‌وه‌ی زۆرجار به‌كارهێنه‌ری ئه‌و سیسته‌مه‌ توشی نیگه‌رانی ده‌كات برتیه‌ له‌وه‌ی كه‌ ناتوانن له‌ رێگایی كۆمپیوته‌ره‌كانیانه‌وه‌ ئه‌و جۆره‌ ئه‌پكانه‌ داونلۆد بكه‌ن ،بۆیه‌ پێویست ده‌كات له‌ رێگایی مۆبایله‌كانیانه‌وه‌ ئه‌پكه‌كانیان وه‌ربگرن . به‌لام لێره‌دا باسی دوو رێگا ده‌كه‌ین كه‌ ده‌كرێت له‌ رێگایی ئه‌و هه‌نگاوانه‌وه‌ چیتر په‌نا بۆ مۆبایل نه‌به‌ی به‌لكو ده‌توانی له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت داونلۆد بكه‌ی و دواتر بیگوازیه‌وه‌ بۆ ناو مۆبایله‌كه‌ت له‌ رێگایی كێبله‌وه‌ .



رێگایی یه‌كه‌م : بۆ براوسه‌ری گۆگل كرۆم

1. ئه‌م زیادكراوه‌ بچووكه‌ داونلۆد بكه‌  ئێره‌ كلیك بكه‌ پاشان رایبكێشه‌ بۆ ناو ئه‌م به‌شه‌ی براوسه‌ری گۆگل كرۆم
chrome://extensions


2. پاشان ئه‌م په‌ره‌یه‌ت بۆ ده‌بێته‌وه‌ بزانه‌ی چی ده‌نوسی




1. له‌ خانه‌ی یه‌كه‌م جیمه‌یلی خۆت ده‌نوسی
2. پاسوۆرد بنوسه‌
3. ژماره‌ی id ئامێری مۆبایله‌كه‌ت

بۆ دۆزینه‌وه‌ی جۆری ئایدی مۆبایله‌كه‌ت
ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ داخیل بكه‌ ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت و دواتر بۆ ناو مۆبایله‌كه‌ت بنێره‌
ئێره‌ كلیك بكه‌





دوایی ته‌واو كردنی كاره‌كه‌ت ئه‌م زیادكراوه‌ زیاد ده‌بێت كه‌ له‌ وێنه‌كه‌دا هه‌یه‌ ، برۆ سه‌ر گۆگل پله‌ی و هه‌ر ئه‌په‌كت ده‌وێت به‌ كلیك كردن له‌سه‌ر ئه‌م زیادكراوه‌ داونلۆد ده‌بێت .





----------------------------------------------------

رێگایی دووه‌م :
1. سه‌ره‌تا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ داونلۆد بكه‌ (ئێره‌ كلیك بكه‌ ) .
تێبینی ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌كه‌ كاری نه‌كرد ئه‌وا به‌رنامه‌ی جاڤا داخیل بكه‌ http://java.com/en/download/index.jsp

2.پاش داخیل كردنی به‌رنامه‌كه‌ بۆ ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت پێویسته‌ ئه‌م بۆشایانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ پری بكه‌یه‌وه‌ .




3. به‌داویی ئه‌و ئه‌پكه‌ی ده‌ته‌وێت بگه‌ری به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ وه‌ دواتر داونلۆدی بكه‌ی
ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌ شوێنی گه‌ران ناوی به‌رنامه‌كه‌ (ئه‌په‌كه‌ ) ده‌نوسی وه‌ له‌ download this app ئه‌په‌كه‌ داونلۆد ده‌كه‌ی



به‌هیوایی سود وه‌رگرتن و به‌شداری كردن له‌ share كردنی بابه‌ته‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بابه‌ت بلاوبكه‌ینه‌وه‌


تكایه‌ بابه‌ته‌كه‌ كۆپی نه‌كه‌ بۆ سایته‌كه‌ت !

ئاماده‌كردنی : به‌ختیار حمید













راست و دروستی راپرسیه‌كانی هه‌لبژاردن

له‌ ئێستادا له‌ سه‌رووبه‌ندی هه‌لبژاردندا زۆربه‌ی زۆری میدیا كوردیه‌كان خه‌ریكی ئه‌وه‌ن كه‌ راپرسی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن خه‌لكی كوردستان زیاتر ده‌نگ به‌چی لایه‌نێك ده‌ده‌ن و چی لایه‌نێك زۆرترین ده‌نگ به‌ ده‌ست ده‌هێنێت .به‌لام به‌شێك له‌ میدیایه‌كان جۆره‌ راپرسیه‌كیان دروست كردوه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌ری ئه‌نترنێت ده‌توانێت زیاتر له‌ جارێك ده‌نگ بدات .ئه‌مه‌ش راست و ره‌وایی و متمانه‌ بوونی راپرسیه‌كه‌ ده‌كه‌وێته جێ پرسیاروه‌ ؟

له‌ جۆرێكی تری راپرسی ناتوانی له‌ یه‌ك براوسه‌ر زیاتر له‌ یه‌ك ده‌نگ بده‌ی به‌لام ئه‌گه‌ر دوو براوسه‌رت هه‌بێت بۆ نمونه‌ گۆگل كرۆم و فایرفۆكس ئه‌وا ده‌توانی له‌ هه‌ردوو براوسه‌ره‌كه‌ ده‌نگ بده‌ی بۆیه‌ راست و دروستی ئه‌م راپرسیه‌ش ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌
ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و سایتانه‌ی كه‌ ده‌توانی راپرسی دروست بكه‌ی http://www.surveymonkey.com/
به‌لام ئاگاداربن چونكه‌ ده‌توانی له‌ براوسه‌ری جیاواز ده‌توانی زیاتر له‌ ده‌نگێك بده‌ی

ئایا ریپۆرتكردنی په‌یجه‌كانی سوكایه‌تی به‌ ئیسلام ده‌كه‌ن رێگه‌ پێدراوه‌ له‌ ئیسلام

له‌ سایته‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و به‌ تایبه‌تی فه‌یسبووك زۆرجار ده‌بینین كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك په‌یج و كه‌سه‌وه‌ شتی ناشرین به‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام بلاوده‌كه‌نه‌وه‌ یان ته‌شهیر به‌ سمبول و پیرۆزیه‌كانی ئیسلام ده‌كه‌ن .


له‌ پاشان كۆمه‌لێك په‌یج و ئه‌كاونتی فه‌یسبووك (به‌ دلێكی پاكه‌وه‌ ) هه‌لده‌ستێن به‌ دووباره‌ بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌ و ڤیدیۆیانه‌وه‌ یان لینكه‌كانیان وه‌كو ناره‌زایه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌وه‌ وه‌ دوا له‌ خه‌لك ده‌كه‌ن كه‌ ریپۆرت و كۆمێنت بۆ ئه‌و په‌یجانه‌ بكه‌ن كه‌ سوكایه‌تیان به‌ پیرۆزیه‌كانی ئیسلام كردوه‌ .ئایا ئه‌م كاره‌ رێكلام كردنه‌ بۆ ئه‌و په‌یجانه‌ یاخود پێویسته‌ مرۆڤی موسلمان خه‌لكی لێ ئاگاداربكاته‌وه‌ یاخود وازیان لێ بهێنێت ؟

لێره‌دا دكتۆر محمد عرفی وه‌لامی ئه‌وه‌مان ده‌داته‌وه‌

بۆ سه‌یركردنی ڤیدۆیه‌كه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ن

له‌ رێگایی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پێوانی لێدانی دڵه‌كه‌ت بزانه‌



له‌ رێگایی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پێوانی لێدانی دڵه‌كه‌ت بزانه‌

له‌ ئێستادا نه‌خۆشی له‌ نێو كۆمه‌لگایی ئێمه‌ به‌ تایبه‌تی و كۆمه‌لگا جیهانیه‌كان به‌ گشتی به‌ره‌وه‌ زۆربوون ده‌چێت . پسپۆرانی بواری ته‌ندروستیش ئه‌وه‌ راده‌گه‌ینن كه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان بریتیه‌ له‌وه‌ی كه‌ مرۆڤه‌كان ئاگاداری حالی خۆیان نابن و نازانن ته‌ندروستیان چۆنه‌ .


له‌ ئێستادا پێوه‌ری دڵ هه‌یه‌ كه‌ ئامێره‌كه‌ بۆ پێوانی دلی مرۆڤ و زانینی راده‌ی لێدانه‌كه‌ی .به‌لام لێره‌دا و له‌م بابه‌ته‌دا باسی جۆره‌ ئه‌پكێك ده‌كه‌ین كه‌ كه‌ له‌ رێگایی ئه‌م ئه‌په‌وه‌ ده‌توانی پێوانه‌ی لێدانی دله‌كه‌ت بكه‌ی ئه‌ویش له‌ رێگایی كامیرایی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌.


چۆن ..........

دوایی داخیلكردنی به‌رنامه‌كه‌ بۆ ناومۆبایله‌كه‌ت پێویسته‌ به‌رنامه‌كه‌ پێبكه‌ی به داگرتن star پاشان كامیرایی مۆبایله‌كه‌ت بخه‌یه‌ سه‌ر په‌نجه‌كه‌ت (فلاشی كامیراكه‌ پێ بێت ) ئینجا دوایی 20 چركه‌ سه‌یر بكه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ت ده‌داتێ كه‌ لێدانی دله‌كه‌ت چه‌نده‌.
ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر راست كارده‌كات كه‌ هه‌مان كاری ئامێری cardiograph ده‌كات .

بۆ داگرتنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بۆ ئایفۆن ئێره‌ كلیك بكه‌
بۆ داگرتنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بۆ ئه‌ندرۆید ئێره‌ كلیك بكه‌ 

تكایه‌ بابه‌ته‌كه‌مان كۆپی مه‌كه‌

وێنەی جوڵاو لە فەیسبووک دابنێن به ئاسانى

وێنەی جوڵاو لە فەیسبووک دابنێن

خەندان


زۆرێک لە تایبەتمەندییەکانی بڵاوکردنەوە و دانانی لینکی وێبسایتەکانی وەک یوتیوب و ئای کلاود و وێبسایتەکانی تایبەت بە هەواڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕێگە پێدراوە،  بەڵام وێنەی جوڵاو یەکێکە لەو جۆری فایلانەی لە هەریەکە لە تۆڕێ کۆمەڵایەتی گۆگڵ پڵەس و مایکرۆسۆفت ڕێگەی پێدراوە بەڵام لە فەیسبووک

یاری subway surfer بۆ كۆمپیوته‌ر


یه‌كێك له‌ یاری مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان كه‌ زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه‌ ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ یاری subway surfer كه‌ یاریه‌كی زۆر خۆشه‌ به‌لام به‌كارهێنه‌ره‌كانی به‌رده‌وام ئاواتی ئه‌وه‌ ده‌خوازن رۆژێك بێت و بتوانن له‌ كۆمپیوته‌ر به‌كاری بهێنن .





ویندۆزه‌كه‌ت بكه‌ به‌ ئه‌صلی

زۆرجار ده‌بینین له‌كاتی به‌كارهێنانی ویندۆز حه‌وت دا توشی كێشه‌یه‌ك ده‌بین ئه‌ویش بریته‌ له‌وه‌ی كه‌ باكگراوندی كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان ره‌ش ده‌بێت یان له‌ خواره‌وه‌ له‌ كۆرنه‌ی لایی راست ده‌نوسرێت the copy of windows  is not genius ، هه‌ردوو باردا ئه‌مه‌ مانایی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ویندۆزێكی ئه‌صلی له‌سه‌ر نیه‌ بۆیه‌ پێویست ده‌كات ویندۆزه‌كه‌ت بكه‌ی به‌ ئه‌صلی . ئه‌مه‌ش كاتێك رووده‌دات كاتێك تۆ ئه‌و سیریه‌له‌ی كه‌ له‌ كاتی داخیل كردنی ویندۆزه‌كه‌ت به‌كارت هێناوه‌ ئێستا چیتر كارناكات و پێوسته‌ سیریه‌لێكی نوێ دابنێ .
 



هێنانه‌وه‌ی پاسوۆردی یاهوو


بابه‌تێك له‌سه‌ر هێنانه‌وه‌ی پاسوۆردی یاهوو

به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌م ئیمیلی یاهو ده‌كه‌ینه‌وه‌ زۆرجار پاسوۆردی یاهوه‌كه‌مان له‌بیر ده‌كه‌ین یان یاهوه‌كه‌مان هاك ده‌كرێت


لێره‌دا باسی چۆنیه‌تی هینانه‌وه‌ی پاسوۆردی یاهو ده‌كه‌ین  ئه‌گه‌ر هاتوو پرسیاره‌كانمان زانی كه‌ وه‌ختی خۆی دامان ناوه‌ له‌ كاتی دروست كردنی یاهوه‌كه‌مان

پێش دابه‌زاندنی به‌رنامه‌ بزانه‌ به‌رنامه‌كه‌ له‌سه‌ر ویندۆزه‌كه‌ت كارده‌كات

زانیارییه‌كی گرنگ پێش داگرتن و دامه‌زراندنی هه‌ر پرۆگرامێك بۆ ویندۆس ٧ و ٨


ئەگەر ویندۆسی ٧ و ٨ بەکار ئەهێنیت ئەم هەنگاوە جێبەجێ بکە پێش دابەزاندی هەر پرۆگرامێک لەبەر ئەوەی ویندۆس ٧ و ٨ وەشانیکی تازەیەو بەرنامەکانیش لەسەر سیستمەکانی پێشو دروست کراوەهەندێکیان لەسەر ویندۆی ٧ و ٨ کارناکەن بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی کە بەرنامەکە لەسەر ویندۆسی ٧ و ٨ کاردەکات



ڤێرژنی نوێی گۆگل ئێرث بۆ مۆبایل

جیاوازیه‌كانی وه‌شانی نوییی گۆگل ئێرث

كۆمپانیایی گۆگل بلاوی كرده‌وه‌ كه‌ وه‌شانی نوییی گۆگل ئێرثی بلاوكردۆته‌وه‌ ، كه‌ له‌م وه‌شانه‌ی نوێیه‌ كه‌ 7.1 جیاوازه‌ له‌ وه‌شانه‌كانی تر ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌توانرێت برواته‌ ناو سه‌نته‌ری شاره‌كان و خانو وه‌ باله‌خانه‌كانیش به‌ ئاسانی ببینرێت .



ئه‌م وه‌شانه‌ نوێیه‌ به‌ شێوه‌ی ثری دیه‌ وه‌ كۆمه‌لێك زانیاری گرنگ له‌گه‌لی هه‌یه‌ له‌سه‌ر شوێنه‌كان .ئه‌وی جێگایی ئاماژه‌ بۆ كردن بێت ئه‌م ڤێرژنه‌ نوێیه‌ به‌م تایبه‌ت مه‌ندیانه‌وه‌ زیاتر له‌ نه‌خشه‌ی 100 ولاتی تێدایه‌


بۆ داگرتنی بۆ مۆبایلی سیسته‌می IOS  له‌ ئای تیون
ئێره‌ كلیك بكه‌
بۆ داگرتنی بۆ مۆبایلی سیسته‌می ئه‌ندرۆید له‌ گۆگل پله‌ی
ئێره‌ كلیك بكه‌ ..


ئاماده‌كردنی / به‌ختیار حمید

20 ڕێگا ده‌بێته‌ هۆی خاوی کۆمپیوتیره‌که‌ت

» 20 ڕێگا ده‌بێته‌ هۆی خاوی کۆمپیوتیره‌که‌ت!!!!!!!!!


زۆرجار پرسیارده‌كه‌ین ده‌بێت چی ببێته‌ هۆی خاوبوونی كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان ، ئایا چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كێشه‌كه‌ له‌ چیه‌ ؟ فه‌رموون له‌گه‌ل هۆكاره‌كانی ئه‌م كێشه‌ی خاوبوونی كۆمپیوته‌ر ، كه‌ له‌وانه‌یه‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی تۆ یه‌كێك له‌م هۆكارانه‌ی هه‌بێت .

               



1. جياوازی ئه‌و ڕامانه‌ی (RAM) كه‌ داده‌نرێن بۆ ئامێره‌كه‌ ، ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی كێشه‌.
2. نه‌گونجانی هه‌ندێ كارت له‌گه‌ڵ ئامێره‌گه‌.
3. به‌ستنی كارتی جۆراو جۆر ، به‌ تايبه‌تی كارتی ڤيديۆو كارتی سيدی ڕايته‌ر.
4. بوونی هه‌ڵه‌و له‌كاركه‌وتنی يه‌كێك له‌ مه‌له‌فه‌كانی سيسته‌م ، كه‌ له‌سه‌ر ئامێره‌كه‌يه‌.
5. دابه‌زاندنی گه‌لێك به‌رنامه‌ كه‌ له‌وانه‌يه‌ گرنگ نه‌بن.
6. بوونی هه‌ندێ هه‌ڵه‌ی ته‌كنيكی له‌سه‌ر بۆڕدی دايك (mother board) به‌ تايبه‌تی كارته‌كان و ڕامه‌كان.
7. به‌ڕێكی دانه‌به‌زاندنی به‌ رنامه‌ی (zone alarm) كه‌ ئه‌ويش هۆكارێكه‌ بۆ خاوی كۆمپيوته‌ر.
8. كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی ئينته‌رنێت بێ ئه‌وه‌ی په‌يوه‌ند بيت به‌ تۆڕ.
9. كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی ڕه‌شی ئينته‌رنێت.
10. كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی وۆرد له‌كاتی بينينی لاپه‌ڕه‌كانی ئينته‌رنێت.
11. گواستنه‌وه‌ی خێرا به‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ كراوه‌كانی ئينته‌رنێت.
12. به‌رنامه‌ی (anti virus) ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی دانه‌به‌زێنرێت.
13. كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی دابه‌زێنراو له‌كاتی به‌كارهێنانی ئينته‌رنێت.
14. زۆربوونی پێكبه‌ستراو ، كه‌ به‌ديار ده‌كه‌ون له‌كاتی به‌كارهێنانی ئينته‌رنێت.
15. په‌ستانی كۆمپيوته‌ر ، ئه‌ويش به‌كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ی زۆر.
16. كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌له‌فانه‌ی كه‌ له‌لايه‌ن ماسنجه‌ره‌وه‌ ده‌نێردرێن.
17. كردنه‌وه‌ی سايته‌كانی به‌دڕه‌وشتی (سايتی سێكسی) كه‌ گه‌وه‌ترين هۆكارن بۆ دروست بوونی ده‌يان كێشه‌.
18. په‌ستان له‌سه‌ر هارددسك به‌هۆی زۆری به‌رنامه‌ دابه‌زاندن.
19. زۆر وه‌رگر‌تنی وێنه‌ له‌سايته‌كان.
20. بوونی ڤايرۆس له‌ناو ئامێره‌كه‌.

ceh چیه‌


ceh چیه‌ ؟

ئه‌م كورتكراوه‌یه‌ بریتیه‌ له‌ ووشه‌ی certified ethical hacker كه‌ به‌مانایی بروانامه‌ی ره‌وشتی هاكه‌ر دێت ، ئه‌م بروانامه‌یه‌ ده‌درێت به‌ كه‌سێك كه‌ له‌ بواری هاككردن شاره‌زایی هه‌بێت به‌ مه‌رجێك هاككردن بۆ كاری باش به‌كاربهێنێت .

نوێترین ڤایرۆس كه‌ توشی باس له‌ راوه‌ستانی فه‌یسبووكه‌كه‌ت ده‌كات

هه‌میشه‌ كه‌ هاككه‌ران ده‌یانه‌وێت كه‌سێك هاك بكه‌ن نامه‌یه‌ك یان لینكێك داده‌نێن كه‌ وا له‌ كه‌سه‌كه‌ بكات كه‌ حه‌زی بۆ ئه‌و شته‌ براوت ، له‌ ئێستادا نامه‌یه‌ك بۆ به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك دێت كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ گوایه‌ ئه‌كاونته‌كه‌ت بلۆك بووه‌ یان راوه‌ستاوه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌م فایله‌ داونلۆد بكه‌ی . به‌لام كۆمپانیایی ئه‌نتی ڤایرۆسی ئه‌ڤاس ئاگاداری به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ هیچ جۆرێك ئه‌و نامه‌یه‌ مه‌كه‌نه‌وه‌.







چۆنیه‌تی هاتنی نامه‌كه‌ :

نامه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌رمه‌كی بۆ كۆمه‌لێك له‌ به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك ره‌وان كراوه‌ ، كه‌ تێكدا به‌ ناونیشانی Hey <name> your Facebook account has been closed!‘ یان ‘Hi <name> your Facebook account is blocked!‘ ده‌ست پێ ده‌كات ، كه‌ مه‌به‌ستی له‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌كاونته‌كه‌ت داخرایه یان بلۆك كراوه‌ ،پاشان له‌ خواوه‌ فایلێكی زیپی داوه‌ كه‌ كۆتایه‌كه‌ی به‌ ZIP نوسراوه‌ داوات لێ ده‌كات كه‌ ئه‌م فایله‌ داونلۆد بكه‌ی له‌ راستیدا ئه‌و فایله‌ جۆرێكه‌ له‌ ڤایرۆسی malware كه‌ به‌ناوی  Jaromir Horejsi  پاش ئه‌وه‌ی فایله‌كه‌ داونلۆد ده‌كه‌ی و ئینستۆل ده‌كه‌ی ، ویندۆیه‌ك دێت كه‌ پێت ده‌لی “Your Facebook connection is now secured! Thank you for your support!” . له‌ راستیدا ده‌یه‌وێت تۆ هه‌لبخه‌لتێنی كه‌ گوایه‌ ئه‌كاونته‌كه‌ت خه‌ریك بوو دابخرێت یان بلۆك بكرێت .

لێره‌دا داوا له‌ هه‌موو به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك ده‌كه‌ین كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م نامه‌یه‌ مه‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بۆ ئیمێله‌كه‌تان یاخو بۆ فه‌یسبووكه‌كه‌تان هات چونكه‌ جۆرێكه‌ له‌ فایلی سێرڤه‌ر كه‌ بۆ هاك كردن به‌كاردێت .

نوسینی : به‌ختیار حمید ، ئیبراهیم جاف

شێوازێكی جوان له‌ دروست كردنی وێنه‌


چۆنێتی دروستکردنی ئەم شێوازە

سەرەتا ئەم ستایل و باکگراوندانە دابەزێنە کە خۆم دروستم کردووە...چوونکە کاتێکی زۆرت لێ دەبات...وە سەیری فێرکارییەکەش بکە کە چۆن ستایلەکە بەکار دەهێنم




ئەمە ستایلەکان
http://www.mediafire.com/download.php?gj9h8aehcb31lab

ئه‌م قوفله‌ی ته‌نیشت هۆم چیه‌



زۆربەتان ده‌پرسن کە ئایکۆنێکی شێوە قوفل دروست بووە لە تەنیش Home ئەمە چیە؟؟ ئەمە گۆرانکاریەکی تازەی فەیس بووکە بۆ سالی ٢٠١٣
گرنگی ئەم ئایکۆنە چیە؟؟بۆچی بەکار دێت؟؟




وەلام:ئەمە کورتکراوەی privacy settings لێرەوە
لەبەشی یەکەم (who... can see my stuff)دەتوانیت

زۆرترین زانیاری له‌باره‌ی مۆبایلی ئه‌ندرۆیده‌كه‌ت بزانه‌

ئایا حه‌زده‌كه‌ی زۆرترین زانیاری له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت بزانی ، ئایا حه‌زده‌كه‌ی بزانی مۆبایله‌كه‌ت پاتریه‌كه‌ی باشه‌ یاخو پێویسته‌ بیگۆری؟


بیگۆمان هه‌موو مرۆڤێك حه‌زی لێیه‌ زۆرترین زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ئامێره‌ بزانی كه‌ رۆژانه به‌كارده‌هێنی بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ ئایا تا چه‌ند له‌گه‌ل ویست و حه‌زه‌كانی ئه‌و ده‌گونجێت .

زیادكراوی فه‌یس مۆجی بۆ چاتی فه‌یسبووك له‌ ئێستادا له‌ كۆمپیوته‌ر به‌كاری بهێنه‌


فه‌یس مۆجی یه‌كێك له‌و زیادكراونه‌ی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مۆبایل كه‌ له‌ رێگایی ئه‌وه‌ ده‌توانی له‌ چاتی فه‌یسبووك جوانترین سیمبۆل به‌ شێوه‌ی وێنه‌ی گه‌وره‌ ره‌وان بكه‌ی بۆ هاورێكانت




به‌لام له‌ ئێستادا ئه‌م زیادكراوه‌ ده‌توانن بۆ براوسه‌ری گۆگل كرۆم و فایرفۆكس زیاد بكه‌ی ،وه‌ به‌كاری بهێنی له‌ چاتی فه‌یسبووكدا .





هه‌نگاوه‌كان

بۆ گۆگل كرۆم
ئێره‌ كلیك بكه‌


پاشان كلیك له‌سه‌ر ADDED TO CHROME بكه‌
ئینجا كلیك له‌سه‌ر Add بكه‌

ئاگاداربن ده‌بێت لایك په‌یجه‌كه‌ی ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه‌ بكه‌ی
دواتر دووباره‌ براوسه‌ره‌كه‌ت ریفرێش بكه‌
ئایكۆنێكی نوێ له‌ ناو شوێنی چات زیاد بوو كلیك له‌سه‌ری بكه‌ و وێنه‌كان هه‌لبژێره‌ به‌ ویستی خۆت



بۆ فایرفۆكس ئێره‌ كلیك بكه‌
پاشان كلیك له‌سه‌ر add to firefox بكه‌

ئاگاداربن ده‌بێت لایك په‌یجه‌كه‌ی ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه‌ بكه‌ی ئینجا ده‌بل كلیك له‌سه‌ر فایله‌ داونلۆد بووه‌كه‌ بكه‌ و براوسه‌ره‌كه‌ت رفرێش بكه‌

ئاماده‌كردنی : به‌ختیار حمید

بلۆگه‌ر چیه‌؟

بلۆگه‌ر له‌سه‌ر شێوه‌ی سایته‌ كه‌ سه‌ر به‌ سایتی به‌ناوبانگی گۆگله‌ ، به‌لام له‌لای تاكی كوردی ئه‌م شته‌ شتێكی نوێیه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ لێره‌دا هه‌ولده‌ده‌ین كه‌ زۆرترین فێركاری له‌م باره‌یه‌وه‌ بۆ ئێوه‌ی به‌رێز له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دروستكردنی بلۆگه‌ر و گۆرانكاریه‌كان و بلاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت له‌م به‌شه‌ بلاوبكه‌ینه‌وه‌



بزانه‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ڤایرۆسی تێدایه‌


چۆن بزانین كۆمپیوته‌ره‌ كه‌مان ڤایرۆس گرتویه‌تی یان هاک کراوین ؟؟

بیگومان بوونی ڤایرۆس له‌ ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان شتێكی زۆر خراپه‌ بۆ كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان وه‌ بۆ خێرایی ئه‌نترنێته‌كه‌مان وه‌ ئه‌و فایل و وێنه‌وه‌ زانیارانه‌ی كه‌ له‌ ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان هه‌یه‌ چونكه‌ ڤایرۆس هه‌یه‌ فایله‌كانمان ده‌سرێته‌وه‌ یان تێك ده‌دات یان جاری وا هه‌یه‌ ڤایرۆسی سێرڤه‌ر (هاك) هه‌یه‌ كه‌ فایله‌كانی ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان بۆ هاككه‌ره‌كه‌ ره‌وان ده‌كات .


له‌ رێگایی هاورێ باوه‌رپێكراوه‌كان كێشه‌كانی فه‌یسبووك چاره‌سه‌ربكه‌

هاورێیه‌ باوه‌رپێكراوه‌كانت له‌ فه‌یسبوك دیاری بكه‌ن

له‌ ئێستادا له‌ فه‌یسبووك ده‌توانی خزمه‌تی Trusted Contacts (واتا براده‌رە باوه‌ر پێكراوه‌كان)به‌كاربهێنی كه‌ بریتیه‌ له‌ دیاریكردنی چه‌ند هاورێه‌یه‌كی باوه‌رپێكراو كه‌ له‌ سێ تا پێنج هاورێ ده‌بێت ، ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ سوده‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ له‌ كاتی بیرچوونه‌وه‌ی پاسوۆرد یان هاك بوونی ئه‌كاونته‌كه‌ت دووباره‌ له‌ رێگایی ئه‌و هاورێیانه‌وه‌ ده‌توانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ت فه‌یسبوك كۆد بۆ ئه‌و براده‌رانه‌ ده‌نێرێت و ئه‌وانیش كۆده‌كه‌ بۆتۆ ده‌نێرنه‌وه‌ و كێشه‌كه‌ت چاره‌سه‌رده‌كرێت


جوانترین شێوه‌ی نوسین به‌ شێوه‌ی وێنه‌ و نوسین ببینه‌

له‌م بابه‌ته‌ دوو سایتمان بۆ ئاماده‌ كردوون كه‌ دوو كاری جیاواز ده‌كات .یه‌كه‌میان سایتێكه‌ بۆ نوسین به‌ شێوه‌ی فۆنتی جیاواز ، دووه‌م نوسین به‌ شێوه‌ی فۆنتی جیاواز كه‌ به‌ شێوه‌ی وێنه‌ ده‌داتێ .

1.سایتێك كه‌ به‌ناوی فۆنت جه‌نه‌راله‌ ده‌توانی نوسین به‌ چه‌ندین شێوه‌ی جیاوازی ببینی ، له‌م سایته‌دا چه‌ند جۆره‌ فۆنتێكی جیاواز هه‌یه‌ كه‌ زۆر جیاوازن له‌و فۆنتانه‌ی كه‌ ئێمه‌ رۆژانه‌ ده‌بینین



avg internet security 2013 for a year

به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ل كۆمپانیایی (Huawei) له‌بواری گه‌یاندن ، كۆمپانیایی ئه‌ی ڤی جی بۆ ئه‌نتی ڤایرۆس بۆماوه‌یی یه‌ك سالی ته‌واو بوار به‌ به‌كارهێنه‌ره‌كانی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ بێ به‌رامبه‌ر ئه‌نتی ڤایرۆسی AVG Internet Security 2013 به‌كاربهێنی

ئه‌م ئه‌نتی ڤایرۆسه‌ بۆ هه‌موو جۆره‌كانی ویندۆز حه‌وت به‌كارده‌هێنرێت ، 32 بايت , 64 بايت.

خێراتریت ئه‌نترنێت له‌ جیهان كێ خاوه‌نیه‌تی


خێراترین ئه‌نترنێت له‌ هه‌موو جیهاندا له‌وانه‌ی وابیر بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ بیل گه‌یتسی خاوه‌نی كۆمپانیایی مایكرۆسۆف خاوه‌نه‌كه‌ی بیت یان ملیاردێرێك خاوه‌نه‌كه‌ی بیت به‌لام له‌ راستیدا وا نیه‌ به‌لكو پیره‌ژنێكی سویدی به‌ناوی سیجربت لوتبرج خاوه‌نی خیراترین ئه‌نترنێته‌ له‌ جیهان .



پیره‌ژنێكی سویدی كه‌ ته‌مه‌نی 75 ساڵ ده‌بیت خاونه‌ی خێراترین ئه‌نترنێته‌ له‌ جیهان به‌ خێرایی 40 گێگابایت له‌ چركه‌یه‌ك ،له‌لایه‌ن كوره‌كه‌ی كه‌ به‌ هاوكاری كۆمپانیایی سیسكۆ ئه‌و هێله‌یان بۆ دابین كردوه‌ . ئه‌م ئافره‌ته‌ ده‌توانێت مه‌له‌فی به‌ قه‌باره‌ی 1 گێگا بایت به‌ چركه‌یه‌ك داونلۆد بكات .

فره‌هنگێكی ئینگلیزی - كوردی بۆ ئایفۆن


یه‌كێك له‌ فه‌رهه‌نگه‌ سودبه‌خش و زۆر باشه‌كان بریته‌ له‌ فه‌رهه‌نگی (ئۆف لاین كورد ئینگلیز) كه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر ووشه‌ی ئینگلیزی كوردی تێدایه‌وه‌.

فه‌رهه‌نگی Offline Kurdish English Dictionary ئێستا له‌ فرۆشگای ئه‌پ ستۆری ئه‌پڵ به‌ خۆڕاییه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ فه‌رهه‌نگه‌ به‌هێزه‌كان بۆیه‌ پله‌ بكه‌ن و ببنه‌ خاوه‌نی بۆ ئای دیڤایسه‌كانتان.
تێبینی ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه‌ ته‌نها بۆ ئامێری مۆبایلی ئایفۆن ده‌بیت



داهێنانی كوردێك ،بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل دز


دوو كورد داهێنانی به‌رنامه‌یه‌ك ده‌كه‌ن

دوێنی شه‌و له‌ یه‌كه‌م ئه‌لقه‌ی به‌رنامه‌ی (r-tech) دا باسی له‌ داهێنانی به‌رنامه‌ك كرد كه‌ دوو كورد دایانهێناوه‌ به‌ناوه‌كانی (كارۆخ كۆیی و ره‌نجده‌ر ده‌ربه‌ندی ).به‌رنامه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ ئه‌پێك كه‌ له‌ مۆبایله‌كه‌ت داده‌نێت وه‌ له‌گه‌ل چه‌ند ئامیرێكی بچوك كه‌ له‌ ناو سه‌یاره‌كه‌ت داده‌نێت .

به‌رنامه‌یه‌كی به‌هێز بۆ هێنانه‌وه‌ی فایله‌ ره‌شبووه‌كان

زۆرجار ده‌بینین كه‌ فایلێك له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان ره‌ش ده‌بێته‌وه‌ یاخود له‌كاتی فۆرمات كرد فایلێك كه‌ له‌ درایڤی سیمان داناوه‌ ره‌ش ده‌بێته‌وه‌ به‌لام ئێمه‌ زۆر پیویستمان به‌و فایله‌ هه‌یه‌ .

به‌رنامه‌یه‌ زۆر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ فایلێكی ره‌شبووه‌ بهێنیه‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ر جۆرێك بیت (ده‌نگ ، وێنه‌ و ڤیدیۆ یان فایلی تر ) به‌لام ئێمه‌ له‌م جاره‌ باس له‌ به‌رنامه‌یه‌كی به‌هێز ده‌كه‌ین كه‌ بۆ هێنانه‌وه‌ی فایله‌ ره‌ش بووه‌كانه‌ كه‌ به‌ كلیلی یه‌ك سال .


ئه‌گه‌ر یه‌كێك به‌ ئیمیل هه‌ره‌شه‌ی لێ كردی چۆن شوێنی ده‌زانی

زۆرجار ده‌بینین كه‌ به‌ نامه‌ی ئه‌لكترۆنی (ئیمیل) هه‌ره‌ش له‌ كه‌سانێك ده‌كرێت به‌تایبه‌تی رۆژنامه‌نوسان و چالاكی مه‌ده‌نی ، له‌و كاته‌دا نازانرێت ئایا ئه‌و ئیمیله‌ له‌ كوێ و له‌لایه‌ن كێوه‌ هاتووه‌ .له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ی كه‌ ئایا چۆن بتوانین شوێنی ئه‌و ئیمیله‌ دیاری بكه‌ین كه‌ بۆمان دێت .

لابردنی په‌نجه‌ره‌ی لایی راست(ticker) له‌ فه‌یسبووكدا

یه‌كێك له‌ نوێكاریه‌كانی فه‌یسبووك بریته‌یه‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌موو بابه‌ته‌كانی هاورێكان و په‌یجه‌كان ته‌نها له‌ناو هۆم بلاونابنه‌وه‌ به‌لكو به‌شێك له‌و بابه‌تانه له‌ په‌نجه‌ره‌یه‌كی بچووك هه‌یه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ لایی ده‌ستی چه‌پ 

. زۆرجار ده‌بینین به‌هۆی بچوكی ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك حه‌ز به‌و تازه‌گه‌ره‌یه‌ی فه‌یسبووك ناكه‌ن بۆیه‌ له‌ ئێستادا رێگه‌چاره‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ براوسه‌ره‌كانی فایرفۆكس و گۆگل كرۆم  و ئۆبرا و سه‌فیر ده‌توانی به‌كاری بهێنی بۆ لابردنی ئه‌و جۆره‌ په‌نجه‌ره‌یه‌.


دانانی پاسوۆرد بۆ فایلی وۆردی (2010) ه‌


دانانی پاسوۆرد بۆ وۆردی (2010)
له‌ بابه‌تی ئه‌مجاره‌دا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ی ئایا چۆن ده‌توانین پاسوۆرد بۆ فایلێكی وۆرد ئۆفیس داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ ئێمه‌ ئه‌و فایله‌ نه‌كردێته‌وه‌ یاخود ده‌ستكاری نه‌كرێت 




نوێترین وه‌شانی ڤایبه‌ر بۆ په‌یوه‌ندی كردن بلاوكرایه‌وه‌




ئەمڕۆ پێگەی ڤایبەر وەشانی نوێی ڤایبەری بۆ سیستەمەکانی Android و iOS بڵاوکردەوە دوایی ژمارەی بەکارهێنەرانی گەیشتە ٢٠٠ ملیۆن بەکارهێنەر لەهەموو جیهان کە ژمارەیەکی یەکجار زۆر بەکارهێنەری هەیە لە ڕووی تەلەفۆن کردنی بەخۆرایی و هەروەها ناردنی مەسیجی بێ بەرامبەر لە نوێترین گۆرانکاری

چاره‌سه‌ری ره‌ش بوونی باكگراوندی شاشه‌



چۆنیەتی چاک کردنەوەی بە شێوەیەکی زۆر ئاسان :

١- بەرنامەی " Windows Loader " لێرەوە داونڵۆد بکە :-
http://www.downloadroots.com/2012loader.html

٢- دوای دابەزینی بەرنامەکە بکەوە ئەمە دێتە سەری تۆش لەسەر " Install " کلیک بکە :-
وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌.،






٣- دوای ئەوە لاپتۆپەکە ڕیستارت بکەوە و کێشەکەت چارەسەر دەبێت ....

داونلۆدكردنی ڤیدیۆیی فه‌یسبووك به‌بێ به‌رنامه‌

زۆرجار حه‌زده‌كه‌ی ڤیدیۆیه‌كی سه‌رنج راكێش له‌ فه‌یسبووكدا داونلۆد بكه‌ی به‌لام كێشه‌ت هه‌یه‌ ناتوانی داونلۆدی بكه‌ی چونكه‌ به‌رنامه‌كانی داونلۆد دانه‌به‌زاندووه‌


بۆیه‌ ئێمه‌ لێره‌دا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ین چۆن ڤیدیۆیه‌كانی فه‌یسبووك به‌بێ به‌رنامه‌ داونلۆد ده‌كه‌ی .

ڤیدیۆیی فێركاری / ئێره‌ كلیك بكه‌

لینكی پێویست / ئێره‌ كلیك بكه‌



بلاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی جولاو له‌ په‌یج

له‌ فه‌یسبووكدا له‌ ئێستادا ده‌توانرێت وێنه‌ی جولاو بلاوبكه‌یه‌وه‌ ، ئه‌وی جێگایی دلخۆشی خاوه‌ن په‌یجه‌كانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێستا ده‌توانرێت وێنه‌ی جولاو بلاوبكرێته‌وه‌ ، ئه‌وی جێگایی ئاماژه‌یه‌ ماوه‌ ماوه‌ شێوه‌ی بلاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی جولاو ده‌گۆردرێت . به‌لام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئێستا تۆ به‌م فێركاریه‌ ده‌توانی له‌ په‌یجه‌كه‌ت وێنه‌ی جولاو بلاوبكه‌یه‌وه‌ وه‌ ئه‌ندامانی په‌یجه‌كه‌ت ئه‌و وێنانه‌ بۆخۆیان شێر بكه‌ن

چۆن دوو په‌یج ده‌كه‌یه‌ یه‌ك په‌یج

له‌م بابه‌ته‌ی ئه‌مجاره‌مان باسی چۆنیه‌تی لێكدانی دوو په‌یج ده‌كه‌ین .
ئه‌گه‌ر دوو په‌یجه‌ت هه‌یه‌ كه‌ هه‌مان ناوی هه‌یه‌ ئه‌وا

خۆپاراستن له‌ هاكی فه‌یسبووك

له‌ ئێستادا به‌كارهێنه‌رێكی زۆر له‌ تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك توشی هاك كردن دێت، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ كه‌م بوونی زانیاری خۆیان له‌باره‌ی فه‌یسبووك و ئه‌و شێوازانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ هۆكاری هاك كردنیان ، بۆیه‌ به‌ پێویستمان زانی ئه‌مجاره‌ باسی هه‌نگاوه‌كانی رزگاربوون له‌ هاك یان خۆپاراستن له‌وه‌ی كه‌ ئه‌كاونته‌كه‌ی فه‌یسبووكت توشی هاك كردن بێت .







بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌م ئاماده‌كردوه‌ كه‌ باس له‌ هه‌نگاوه‌كانی خۆپاراستن له‌ هاكی فه‌یسبووك  ده‌كات به‌ هیوایی ئه‌وه‌ی سودی لێ وه‌ربگرن و هاوكارمان بن له‌ بلاوكردنه‌وه‌ی .