چۆنیه‌تی داونلۆدكردنی ئه‌په‌كانی ئه‌ندرۆید (له‌ گۆگل پله‌ی ) له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له‌ جیاتی مۆبایل

هه‌موومان ده‌زانین سیسته‌می ئه‌ندرۆید ،سیسته‌مێكه‌ كه‌ زۆربه‌ی زۆری مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ ، گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ بۆ داونلۆدكردنی زۆرترین ئه‌پك له‌م جۆره‌ سیسته‌مه‌ بریتیه‌ له‌ گۆگل پله‌یه‌ر .به‌لام ئه‌وه‌ی زۆرجار به‌كارهێنه‌ری ئه‌و سیسته‌مه‌ توشی نیگه‌رانی ده‌كات برتیه‌ له‌وه‌ی كه‌ ناتوانن له‌ رێگایی كۆمپیوته‌ره‌كانیانه‌وه‌ ئه‌و جۆره‌ ئه‌پكانه‌ داونلۆد بكه‌ن ،بۆیه‌ پێویست ده‌كات له‌ رێگایی مۆبایله‌كانیانه‌وه‌ ئه‌پكه‌كانیان وه‌ربگرن . به‌لام لێره‌دا باسی دوو رێگا ده‌كه‌ین كه‌ ده‌كرێت له‌ رێگایی ئه‌و هه‌نگاوانه‌وه‌ چیتر په‌نا بۆ مۆبایل نه‌به‌ی به‌لكو ده‌توانی له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت داونلۆد بكه‌ی و دواتر بیگوازیه‌وه‌ بۆ ناو مۆبایله‌كه‌ت له‌ رێگایی كێبله‌وه‌ .



رێگایی یه‌كه‌م : بۆ براوسه‌ری گۆگل كرۆم

1. ئه‌م زیادكراوه‌ بچووكه‌ داونلۆد بكه‌  ئێره‌ كلیك بكه‌ پاشان رایبكێشه‌ بۆ ناو ئه‌م به‌شه‌ی براوسه‌ری گۆگل كرۆم
chrome://extensions


2. پاشان ئه‌م په‌ره‌یه‌ت بۆ ده‌بێته‌وه‌ بزانه‌ی چی ده‌نوسی




1. له‌ خانه‌ی یه‌كه‌م جیمه‌یلی خۆت ده‌نوسی
2. پاسوۆرد بنوسه‌
3. ژماره‌ی id ئامێری مۆبایله‌كه‌ت

بۆ دۆزینه‌وه‌ی جۆری ئایدی مۆبایله‌كه‌ت
ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ داخیل بكه‌ ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت و دواتر بۆ ناو مۆبایله‌كه‌ت بنێره‌
ئێره‌ كلیك بكه‌





دوایی ته‌واو كردنی كاره‌كه‌ت ئه‌م زیادكراوه‌ زیاد ده‌بێت كه‌ له‌ وێنه‌كه‌دا هه‌یه‌ ، برۆ سه‌ر گۆگل پله‌ی و هه‌ر ئه‌په‌كت ده‌وێت به‌ كلیك كردن له‌سه‌ر ئه‌م زیادكراوه‌ داونلۆد ده‌بێت .





----------------------------------------------------

رێگایی دووه‌م :
1. سه‌ره‌تا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ داونلۆد بكه‌ (ئێره‌ كلیك بكه‌ ) .
تێبینی ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌كه‌ كاری نه‌كرد ئه‌وا به‌رنامه‌ی جاڤا داخیل بكه‌ http://java.com/en/download/index.jsp

2.پاش داخیل كردنی به‌رنامه‌كه‌ بۆ ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت پێویسته‌ ئه‌م بۆشایانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ پری بكه‌یه‌وه‌ .




3. به‌داویی ئه‌و ئه‌پكه‌ی ده‌ته‌وێت بگه‌ری به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ وه‌ دواتر داونلۆدی بكه‌ی
ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌ شوێنی گه‌ران ناوی به‌رنامه‌كه‌ (ئه‌په‌كه‌ ) ده‌نوسی وه‌ له‌ download this app ئه‌په‌كه‌ داونلۆد ده‌كه‌ی



به‌هیوایی سود وه‌رگرتن و به‌شداری كردن له‌ share كردنی بابه‌ته‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بابه‌ت بلاوبكه‌ینه‌وه‌


تكایه‌ بابه‌ته‌كه‌ كۆپی نه‌كه‌ بۆ سایته‌كه‌ت !

ئاماده‌كردنی : به‌ختیار حمید