جوانترین شێوه‌ی نوسین به‌ شێوه‌ی وێنه‌ و نوسین ببینه‌

له‌م بابه‌ته‌ دوو سایتمان بۆ ئاماده‌ كردوون كه‌ دوو كاری جیاواز ده‌كات .یه‌كه‌میان سایتێكه‌ بۆ نوسین به‌ شێوه‌ی فۆنتی جیاواز ، دووه‌م نوسین به‌ شێوه‌ی فۆنتی جیاواز كه‌ به‌ شێوه‌ی وێنه‌ ده‌داتێ .

1.سایتێك كه‌ به‌ناوی فۆنت جه‌نه‌راله‌ ده‌توانی نوسین به‌ چه‌ندین شێوه‌ی جیاوازی ببینی ، له‌م سایته‌دا چه‌ند جۆره‌ فۆنتێكی جیاواز هه‌یه‌ كه‌ زۆر جیاوازن له‌و فۆنتانه‌ی كه‌ ئێمه‌ رۆژانه‌ ده‌بینین




ده‌توانی سه‌ره‌تا برۆیه‌ ناو ئه‌م سایته‌ ئێره‌ كلیك بكه‌

پاشان له‌ شوێنی بۆ شایه‌كه‌ Write some text here شتێك بنوسه‌
ئینجا جۆری فۆنته‌كه‌ت هه‌لبژێره‌ كه‌ له‌ خواره‌وه‌ هه‌یه‌
دواتر كلیك له‌سه‌ر convert بكه‌ كه‌ له‌ ته‌نیشت بۆشایی نوسینه‌كه‌یه‌
له‌ كۆتایدا نوسینه‌كه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت ده‌توانی كۆپی په‌یستی بكه‌ی و له‌و شوێنه‌ی ده‌ته‌وێت دایبنێی .

2. له‌م سایته‌دا ده‌توانی نوسین به‌ جوانترین شێوه‌ كه‌ خۆت جۆری فۆنته‌كه‌ هه‌لبژێری به‌ده‌ست بهێنی ، كه‌ چه‌ندین شێوه‌ی جیاوازی فۆنت هه‌یه‌ كه‌ تۆ ده‌توانی به‌كاری بهێنتی.




سه‌ره‌تا پێویسته‌ بچیه‌ ناو سایته‌كه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌
پاشان پێویسته‌ جۆری فۆنته‌كه‌ت دیاری بكه‌ی به‌ كلیك كردن له‌سه‌ر AB یه‌كان
دواتر text نوسينه‌كه‌ت بنوسه‌ وه‌ قه‌باره‌ و ره‌نگی باكگراوند و چه‌ند شتێكی تر دیاری بكه‌ به‌ ویستی خۆت وه‌كو ئه‌م وێنه‌یه‌ .



  دواجار كلیك بكه‌ن له‌سه‌ر caculate effect بكه‌ن
پاشان وێنه‌كه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت به‌ كلیكی راست وه‌ هه‌لبژاردنی save as picture وێنه‌كه‌ سه‌یڤی بكه‌ بۆ ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت

ئه‌م سایته‌ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی تری هه‌یه‌ ده‌توانی له‌ تاسك باره‌كه‌ی ببینی