زۆرترین زانیاری له‌باره‌ی مۆبایلی ئه‌ندرۆیده‌كه‌ت بزانه‌

ئایا حه‌زده‌كه‌ی زۆرترین زانیاری له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت بزانی ، ئایا حه‌زده‌كه‌ی بزانی مۆبایله‌كه‌ت پاتریه‌كه‌ی باشه‌ یاخو پێویسته‌ بیگۆری؟


بیگۆمان هه‌موو مرۆڤێك حه‌زی لێیه‌ زۆرترین زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ئامێره‌ بزانی كه‌ رۆژانه به‌كارده‌هێنی بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ ئایا تا چه‌ند له‌گه‌ل ویست و حه‌زه‌كانی ئه‌و ده‌گونجێت .


مۆبایلی سیسته‌می ئه‌ندرۆید كه‌ زۆرێك له‌ مۆبایله‌كان ده‌گرێته‌وه‌ له‌ ئێستادا ده‌توانی له‌ رێگای به‌كارهێنانی به‌رنامه‌یه‌كی بچووك كه‌ له‌ گۆگل پله‌یه‌ر هه‌یه‌ ده‌توانی زۆرترین زانیاری له‌سه‌ر جۆری مۆبایله‌كه‌ت و سیسته‌مه‌كه‌ی و رام و چه‌ند شتی تر بزانی.


ئه‌پلیكه‌یشنی cpu-z ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنه‌یه‌ كه‌ ده‌توانی زۆرترین زانیاری له‌باره‌ی مۆبایلی جۆری ئه‌ندرۆید وه‌ربگری ،به‌م شێوه‌یه‌.
soc: زانیاری گرنگ له‌باره‌ی پرۆسیسه‌ر ، جۆره‌كه‌ی ، راده‌كه‌ی .
system : رام ، هارد (توانایی خه‌زن) ، جۆری سیسته‌می ئه‌ندرۆید و چه‌ند شتێكی تر
battery : زانیاری له‌باره‌ی جۆری پاتریه‌كه‌ت ئایا تا چه‌ند باشه‌ یان پێویستی به‌گۆرین هه‌یه‌ .
له‌گه‌ل چه‌ند زانیاریه‌كی گرنگی تر .

تێبینی ده‌بیت سیسته‌می ئه‌ندرۆیده‌كه‌ت له‌ سێ بێت یان زیاتر بێت.

به‌رنامه‌كه‌ له‌ گۆگل پله‌یه‌ر داونلۆد بكه‌ن cpu_z