چه‌ند هه‌لخه‌له‌تاندنێكی فه‌یسبووك كه‌ ده‌بێت ئاگادار بیت


چه‌ند هه‌لخه‌له‌تاندنێكی فه‌یسبووك كه‌ ده‌بێت ئاگادار بیت

یه‌كێك له‌ خۆشیه‌كانی فه‌یسبووك بریتیه‌ له‌ لایك كردنی ئه‌و بابه‌ته‌ی كه‌ بلاوی ده‌كه‌یه‌وه‌ ، به‌لام به‌داخه‌وه‌ زۆر جار كه‌سانێك هه‌موو رێگایه‌ك ده‌گرنه‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زۆرترین لایك به‌ده‌ست بهێنن .
لێره‌دا باس له‌ چه‌ند رێگایه‌ك ده‌كه‌ین كه‌ چه‌ند په‌یج و ئه‌كاونتێك به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین لایك وه‌ربگرن بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی كه‌ بلاوی ده‌كه‌نه‌وه‌ . ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و شته‌ راست نیه‌ به‌لكو ته‌نها مه‌به‌ستیان بریتیه‌ له‌ وه‌رگرتنی زۆرترین لایك یان شێر یاخود كۆمێنت .

1. به‌ وێنه‌یه‌ك هاوكاری بكه‌ :

زۆرجار ده‌بینین كه‌ وێنه‌یه‌ك بلاوده‌كرێته‌وه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی منداڵێكی نه‌خۆشه‌ یاخود ئافره‌تێكی نه‌خۆش یان پیاوێكی په‌كه‌وته‌ كه‌ تێدا ده‌نوسرێت (( فه‌یسبووك دۆلارێك ده‌به‌خشێت بۆ ئه‌و منداله‌ نه‌خۆشه‌ له‌به‌رامبه‌ر شێركردنی ئه‌م وێنه‌یه‌ ))

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا فه‌یسبووك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاری له‌م جۆره‌ی ئه‌نجام نه‌داوه‌ تاوه‌كو ئێستا .
 
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش نوێترین وێنه‌یه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر لایكێك بۆ ئه‌م وێنه‌ فه‌یسبووك 50 سه‌نت ده‌داته‌ ئه‌و كچه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن مێرده‌یه‌كه‌یه‌وه‌ لێدراوه‌ وه‌ پێ و ده‌ستی شكاوه‌











2. به‌ كۆمێنت وێنه‌كه‌ ده‌گۆرێت :

یه‌كێكی تر له‌و كارانه‌ی ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین لایك وه‌ربگرن بۆ په‌یجه‌كان بریتیه‌ له‌ بلاوكرنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك و دواتر له‌ ژێری نوسراوه‌ (( ئه‌م وێنه‌یه‌ لایك بكه‌ و دواتر ژماره‌ 40 بنوسه‌ بزانه‌ چی رووده‌دات )) .
بۆ ئاگاداریتان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ به‌سه‌ر وێنه‌ نایه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و لایك یان كۆمێنت بنوسرێت بۆیه‌ له‌م فێله‌ش ئاگاداربن .
ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌كی ئه‌م كاره‌یه‌

((لایكی ئه‌م وێنه‌یه‌ بكه‌  و دواتر نوسینی ژماره‌ 96 بزانه‌ چی به‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌ی دێت ))


3. بلاوی بكه‌وه‌ ئه‌گه‌رنا فه‌یسبووك ئه‌كاونته‌كه‌ت داده‌خات :
زۆرجار ده‌بینین چه‌ند رسته‌یه‌ك ده‌نوسرێت و دواتر له‌ ژێری ده‌نوسرێت بلاوی بكه‌وه‌ ئه‌گه‌رنا دوایی چه‌ند رۆژێكی تر ئه‌كاونته‌كه‌ت داده‌خات .له‌كاتێكدا ئه‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌ به‌ كه‌م زۆر هیچ په‌یوه‌ندی به‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ نیه‌ .
له‌نوێترین نوسبنش كه‌ سایتی ((سكایی نیوز)) له‌ راپۆرتێكدا  بلاوی كردۆته‌وه‌ ،باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ئه‌گه‌ر بێت ئه‌م نوسینانه‌ كۆپی په‌یست بكه‌ی ئه‌وا فه‌یسبووك هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ی تۆ بلاوت كردۆته‌وه‌ ئه‌وا تۆ ده‌بیته‌ خاونه‌ی مافی بلاوكردنه‌وه‌ . 
سكایی نیوز له‌ درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌ی ده‌لێت به‌ هه‌زاره‌ها كه‌س توشی ئه‌م هه‌له‌یه‌ بوون و بلاویان كردۆته‌وه‌ به‌لام نوێنه‌رانی فه‌یسبووك ئه‌ویان راگه‌یاند كه‌ئه‌مه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ نیه‌وه‌ راست نیه‌ .

4. خه‌لاته‌كه‌ وه‌ربگره‌ :

زۆرجار ئه‌وه‌ بلاوده‌كرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر لایكی ئه‌م وێنه‌ی یان شێری بكه‌ی ئه‌وا ناوت ده‌روات ناوی تیروپشكی كۆمپانیایی ............. به‌لام ئه‌مه‌ش راست نیه‌ ته‌نها بۆ زیاد كردنی لایكه‌كانه‌ ، ته‌نها له‌ یه‌ك كات راسته‌ ئه‌گه‌ر بێت كۆمپانیایه‌كه‌ به‌خۆی ئه‌و بابه‌ته‌ پشت راست بكاته‌وه‌ یان بلاوی بكاته‌وه‌ .


نوسینی // به‌ختیار حمید

هیودارم سودی لێوه‌ وه‌ربگرن چیتر نه‌كه‌ونه‌ دوایی ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌وه‌

"oncontextmenu="return false;"