پاترى لاپتۆپ بۆ لاواز ده‌بێت ؟ ، کێشه‌کانى چین ؟


پاترى لاپتۆپ بۆ لاواز ده‌بێت ؟ ، کێشه‌کانى چین ؟


چاره‌سه‌ر چیه‌ ؟ .. هه‌موو ئه‌وانه‌ له‌م بابه‌ته‌ بخوێنه‌وه‌ ...


-------------------------------------------------------------


به‌ناوى خواى به‌خشنده‌و میهره‌بان




به‌رێزانم وه‌ك ده‌زانین زۆربه‌مان به‌کار هێنه‌رى لاپتۆپین

وه‌ زۆرێکیش له‌ ئێمه‌ لاپتۆپه‌کانمان پاتریه‌که‌ى تووشى لاواز بوون بووه‌
یانیش زۆرێکمان گۆریوومانه‌ ..
پاترى لاپتۆپ بۆ لاواز ده‌بێت ؟

ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌کى شاره‌زایانه‌ و زانستیانه‌ هه‌ڵ سوکه‌وت له‌گه‌ڵ پاترى لاپتۆپ نه‌کرێ ئه‌وا لاواز ده‌بێت و کاتى کار کردنى که‌م ده‌بێت
به‌کار هێنه‌ر ده‌بێت پاترى لاپتۆپ بگۆرێت له‌وکاته‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌و کێشه‌یه‌ به‌ دوور بێت
پاترى لاپتۆپى نوێ 120 خوله‌ك که‌م یان زیاتر کارده‌کات ، به‌ هۆى گۆران کارى و نوێکاریه‌وه‌ له‌ لاپتۆپه‌کان له‌ رووى
( خێرایى پرۆسێسه‌ر ، ڕام ، هاردێسك ، روناکى شاشه‌ ، یارى و پرۆگرام ، گرافیك ...هتد )
ئه‌مانه‌ کاتى کارکردن ته‌نها هۆکارن بۆ که‌م کردنه‌وه‌ى کاتى کار کردنى پاترى لاپتۆپ ، ده‌توانیت به‌راوردێك بکه‌یت له‌ نێوان به‌کار هێنانى ئه‌م هۆکارانه‌ى سه‌ره‌وه‌ و به‌کار نه‌هێنانیان و زیادى و به‌رده‌وام بوونى پاترى له‌ کار کردندا ببینیت .ئه‌م هۆکارانه‌ ته‌نها که‌مى کاتى کار کردنى پاترى ده‌رده‌خه‌ن
چاره‌سه‌ر چیه‌ ؟
به‌کار هێنه‌رى لاپتۆپ ده‌بێت چه‌ند خالێك هه‌یه‌ په‌یره‌وى بکات بۆ به‌رده‌وامى و ته‌مه‌ند درێژى پاترى لاپتۆپه‌که‌ى وه‌ك شاره‌زایان ئاماژه‌یان پێداوه‌ له‌وانه‌ :-


1- کاتى به‌کار هێنانى لاپتۆپ به‌ ( کاره‌با ) ده‌بێت پاترى لاپتۆپ ده‌ربهێندرێت و له‌ لاپتۆپدا نه‌بێت
2- کاتى به‌کار هێنانى لاپتۆپ به‌ پاترى ناێت کێبلى کاره‌باى تێدا بێت
3- کاتى به‌کار هێنانى لاپتۆپ به‌ پاترى وا باشتره‌ پاترى فوول بێت
4- پاترى نابێت پربکرێته‌وه‌ واته‌ ( چارچ بکرێته‌وه‌ ) تا نه‌گاته‌ ١٠ %
5- پاترى لاپتۆپ نابێت بۆ ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بێ ( چارچ کردن ) پرکردنه‌وه‌ دابنرێت وا باشتره‌ له‌ هه‌فته‌یه‌ك بۆ سێ حه‌فته‌ جاریك چارچ بکرێته‌وه‌
یانیش به‌ پێى پێویستى به‌ کار هێنان
6- کاتێك پاترى له‌ لاپتۆپدا بێت و به‌ کاره‌با پێى بکه‌ى ده‌بێته‌ هۆکارى زووتر له‌ده‌ست دانى پاترى ، هه‌موو کار پێ کردنێك به‌ کاره‌با له‌سه‌ر پاترى لاپتۆپ ده‌ژمێردرێت چونکه‌ پاترى لاپتۆپ ئاماده‌ کراوه‌ بۆ چه‌ند جارێك ( چارج کردنه‌وه‌ )