لابردنی په‌نجه‌ره‌ی لایی راست(ticker) له‌ فه‌یسبووكدا

یه‌كێك له‌ نوێكاریه‌كانی فه‌یسبووك بریته‌یه‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌موو بابه‌ته‌كانی هاورێكان و په‌یجه‌كان ته‌نها له‌ناو هۆم بلاونابنه‌وه‌ به‌لكو به‌شێك له‌و بابه‌تانه له‌ په‌نجه‌ره‌یه‌كی بچووك هه‌یه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ لایی ده‌ستی چه‌پ 

. زۆرجار ده‌بینین به‌هۆی بچوكی ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك حه‌ز به‌و تازه‌گه‌ره‌یه‌ی فه‌یسبووك ناكه‌ن بۆیه‌ له‌ ئێستادا رێگه‌چاره‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ براوسه‌ره‌كانی فایرفۆكس و گۆگل كرۆم  و ئۆبرا و سه‌فیر ده‌توانی به‌كاری بهێنی بۆ لابردنی ئه‌و جۆره‌ په‌نجه‌ره‌یه‌.




بۆ لابردنی ئه‌م په‌نجه‌ره‌ بچووكه‌ كه‌ به‌ تیكه‌ر ده‌ناسرێت ئه‌م هه‌نگاوانه‌ جێبه‌جی ده‌كه‌ین 

هه‌نگاوه‌كان :
. پێویسته‌ سه‌ره‌تا كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌ی http://www.fbpurity.com/install.htm پاشان جۆری براوسه‌ره‌كه‌ت دیاری بكه‌ی و كلیك له‌سه‌ر install F.B Purity بكه‌ و دواتر داخیلی بكه‌ ناو براوسه‌ره‌كه‌ت

تێبینی // پێویسته‌ براوسه‌ره‌كه‌ت دابخه‌ی و دووباره‌ بیكه‌یه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی كاره‌كه‌ت ببینی