چۆنیه‌تی كه‌شف كردنی پاسوۆرد

له‌م بابه‌ته‌دا باسی چۆنیه‌تی ناسینه‌وه‌ی پاسوۆرد ده‌كه‌ین كاتێك له‌بیر ده‌كه‌ین
زۆرجار وا رێك ده‌كه‌وێت پاسوۆرده‌كه‌ت له‌بیر ده‌كه‌یت ، به‌لام له‌ شوێنی داخیل بوونه‌كه‌دا كه‌ ئیمیله‌كه‌ت داخیل ده‌كه‌ی پاسوۆرده‌كه‌ت له‌گه‌لی ده‌نوسرێت چونكه‌ پێشتر خه‌زنه‌ ده‌توانی به‌شێوه‌ی ئه‌ستێره‌ ببینی به‌لام ناتوانی بزانی ئه‌م ئه‌ستێرانه‌ ئایا چی پیت و ژماره‌ن . به‌لام ئێمه‌ له‌م بابه‌تی ڤیدیۆیه‌ باسی شێوه‌ی كه‌شف كردنی پاسوۆرد ده‌كه‌ین له‌ شێوه‌ی ئه‌ستێره‌ بۆ شێوه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی .



فه‌رموون له‌گه‌ل ڤیدیۆیی ئه‌و فێركاریه‌
video



بۆ سه‌یركردنی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ له‌ فه‌یسبووك ئێره‌ كلیك بكه‌

چه‌ند سایتێك بۆ دروست كردنی جوانترین شێوه‌ی كه‌ڤه‌ری فه‌یسبووك

دوایی ئه‌وه‌ی له‌ فه‌یسبوودا شێوه‌كه‌ی گۆردرا بۆ شێوه‌ی تایم لاین ، یه‌كێك له‌ شته‌ جوانه‌كانی ئه‌و شێوه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌توانی وێنه‌یه‌ك به‌ قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ برۆفایلی تایبه‌تی خۆت دابنێت ئه‌ویش پێی ده‌وترێت كه‌ڤه‌ری پرۆفایل .


لێره‌دا بۆ خۆشه‌ویستانمان ویستمان چه‌ند وێب سایتێك بلاوبكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌توانی له‌ رێگای ئه‌و وێب سایتانه‌وه‌ جوانترین كه‌ڤه‌ر بۆ په‌یجه‌كه‌ت یان پرۆفایلی ئه‌كاونته‌كه‌ت دروست بكه‌ی .





1. cover junction:له‌م سایته‌وه‌ ده‌توانی كه‌ڤه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر جوان دروست بكه‌ی به‌ ویستی خۆت ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌م سایته‌وه‌ ده‌كرێ كه‌ڤه‌ر به‌ چه‌ندین شێوه‌ی جوان و سه‌رنج راكێش دروست بكه‌ی . ئێره‌ كلیك بكه‌








2. Timeline Cover banner : ئه‌مه‌ش سایتێكی به‌ سودی تره‌ كه‌ ده‌توانی به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر جوان كه‌ڤه‌ر بۆ ئه‌كاونته‌كه‌ت و په‌یجه‌كه‌ت دروست بكه‌ی هیوادارم سودی لێ وه‌ربگرن . ئێره‌ كلیك بكه‌ 







3. Pic Scatter: ئه‌مه‌ش سایتێكی تر له‌و سایتانه‌ی كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی جیا له‌وانی تر ده‌توانی كه‌ڤه‌ری لێ دروست بكه‌ ، له‌ر ێگایی ئه‌م سایته‌وه‌ ده‌توانی ببه‌ خاوه‌نی كه‌ڤه‌رێك كه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كی ناو پرۆفایله‌كه‌ت یان ئه‌و وێنانه‌ی كه‌ تۆ تێدا تاگ كراوی به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ كه‌ڤه‌رێك كۆ بكه‌نه‌وه‌ . ئه‌گه‌ر وێنه‌كانت پێ جوان نه‌بوو ئه‌وا ده‌كرێت به‌ كلیك كردن له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ بیگۆریت بۆ ئه‌و وێنه‌ی كه‌ خۆت حه‌زی لێ ده‌كه‌یت 





4. faceitpages:  یه‌كێكی تر له‌و سایتانه‌ی كه‌ كه‌ڤه‌ری لێ دروست ده‌كرێت ، ده‌توانی به‌ چوون بۆ ئه‌و سایته‌ ببیه‌ خاوه‌ن كه‌ڤه‌رێك بۆ چه‌ندین بواری جیا .به‌تایبه‌تی ئه‌و په‌یجانه‌ی كه‌ له‌ بواری بازارگێری كارده‌كه‌ن .





فه‌یسبووك به‌رنامه‌یه‌كی بچووكی بۆ چات داهێنا

 له‌ ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین شێوه‌ی چات بلاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌توانی له‌رێگایی ئه‌و به‌رنامانه‌وه‌ چات بكه‌یت له‌گه‌ل هاورێكانت له‌ فه‌یسبووك و یاهوو به‌لام هه‌موویان له‌لایه‌ن كه‌سانێك دروست كراون كه‌ فه‌رمی نه‌بوون . فه‌رمی نه‌بوون ئه‌پلیكه‌یشن 
له‌وانه‌یه‌ ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنانه‌ شێوه‌ی ئاسایشیان زۆر باش نیه‌ .



به‌لام له‌م ماوه‌یه‌دا كۆمپانیایی فه‌یسبووك هه‌لساوه‌ به‌ دانانی ئه‌پلكه‌یشنێكی زۆر جیاواز ئه‌ویش شێوه‌یه‌كی ئاسایشی زۆر باشی هه‌یه‌ ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ده‌توانی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش چات بكه‌ی ، ده‌توانی هه‌موو ئه‌و كۆمێنت و نامانه‌ ببینی كه‌ له‌ فه‌یسبووك بۆ تۆ دێت ، هه‌روه‌ها ده‌توانی له‌ رێگایی ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه‌ نوێیه‌وه‌ هه‌موو پۆسته‌كانی هاورێكانت ببینی ، ئه‌وه‌ی جێگایی باسه‌ به‌بێ بوونی هیچ براوسه‌رێك ده‌توانی فه‌یسبووك به‌كاربهێنی .

فه‌رموون له‌گه‌ل داونلۆد كردنی ئه‌و به‌رنامه‌ بچووكه‌ 




چۆنیه‌تی زیادكردنی چات بۆ په‌یجه‌كه‌ت

له‌سه‌ره‌تایی ده‌ست پێ كردنی فه‌یسبووك یه‌كێك له‌ شته‌ خۆشه‌كانی فه‌یسبووك بریتی بوو له‌وه‌ی كه‌ له‌ گروپه‌كان ده‌مانتوانی له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌ندامانی گروپه‌كان قسه‌بكه‌ین و را بگۆرینه‌وه‌ به‌لام دواتر فه‌یسبووك ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌یی لابرد .له‌ ئێستا ئه‌پلیكه‌یشنێكی تر زیاد كراوه‌ بۆ په‌یجه‌كان كه‌ ئه‌ندامانی په‌یجه‌كان ده‌توانن له‌رێگایی ئه‌و ئه‌پلكه‌یشنه‌ نوێیه‌وه‌ چات له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و په‌یجه‌ بكه‌ن و رابگۆرنه‌وه‌ .




لێره‌دا به‌ پێویستمان زانی ئه‌و فێركاریه‌ بۆ ئه‌دمینی په‌یجه‌كان ئاماده‌ بكه‌ین هیوادارم سود به‌خش بێت 


چۆنیه‌تی خێراكردنی داونلۆد

یه‌كێك له‌ كێشه‌كانی كوردستان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌رده‌وام به‌كارهێنه‌رانی ئه‌نترنێت گله‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خێرایی ئه‌نترنێت له‌ كوردستاندا به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر خراپه‌ . هه‌موومان ده‌زانین كه‌ خێرایی ئه‌نترنێت خراپ بوو ئه‌وا ناتوانین به‌ ویستی خۆمان شته‌كان داونلۆد بكه‌ین .

به‌لام لێره‌دا به‌رنامه‌یه‌كم ئاماده‌ كردوه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌نترنێت داونلۆد مه‌نیجه‌ریان هه‌یه‌ كه‌ خێرایی داونلۆد كردن زۆر خێرا ده‌كات .

ئاسانترین رێگا بۆ داونلۆدكردنی ڤیدیۆ له‌ یوتیوبدا

زۆرجار  ده‌بێت له‌ یوتیوب ڤیدیۆیه‌كی سه‌رنج راكێش ده‌بینین و ده‌مانه‌وێت داونلۆدی بكه‌ین به‌لام سه‌یری كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان  ده‌كه‌ین هیچ به‌رنامه‌یه‌كی داونلۆدی تێدا نیه‌ و ناتوانین ئه‌و ڤیدیۆیه‌ داونلۆد بكه‌ین . به‌لام لێره‌دا ئێمه‌ رێگا چاره‌یه‌كی زۆر ئاسانتان ده‌خینه‌ به‌رده‌ست كه‌ ته‌نها به‌دوو هه‌نگاو و به‌بێ بوونی هیچ به‌رنامه‌یه‌ك ده‌توان ڤیدیۆ داونلۆد بكه‌ی له‌ سایتی یوتیوبی به‌ناوبانگ .                                                      





بۆ بینینی ڤیدیۆیه‌كه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌

ئافره‌تێك له‌ رێگایی فه‌یسبووكه‌وه‌ دایك و باوكه‌ راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌دۆزێته‌وه‌


سایتی (abc news)ی ئه‌مریكی بلاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئافره‌تێك به‌ناوی (جێنێسه‌ سیمۆنس) توانی دایك و باوكی راسته‌قینه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه‌ دوایی ئه‌وه‌ی له‌ فه‌یسبووكدا وێنه‌یه‌كی بلاوكرده‌وه‌ ، كه‌ تێدا كه‌مێك زانیاری تێدا بلاوكردبووه‌ له‌باره‌ی خۆیه‌وه‌ كه‌ له‌ سالی 1991 له‌دایكبووه‌ له‌ ئۆتها ، وه‌ ناوی باوك و دایكی نوسیبوو ،پاشان داوایی له‌ به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك كردبوو كه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك زانیاری هه‌یه‌ له‌باره‌ی دایك و باوكی ئه‌وا په‌یوه‌ندی پێوه‌ بكه‌ن .

چۆنیه‌تی پاراستنی گۆگل سێرج و یوتیوب له‌ وێنه‌ و ڤیدیۆیی سێكسی ناپه‌سه‌ند

زۆرجار ده‌بینین دایباوكان دلنیان نین له‌وه‌ی كه‌ ئایا منداله‌كه‌یان له‌كاتی به‌كارهێنانی ئه‌نترنێتدا سه‌یری ڤیدیۆ و وێنه‌ی ناگونجاو ده‌كات ؟ یاخود تۆ وه‌كو به‌كارهێنه‌ری ئه‌نترنێت له‌كاتی به‌كارهێنانی سایته‌كانی گۆگل و یوتیوبدا جاری وا هه‌یه‌ ۆ كۆنترۆلی نه‌فسی خۆت له‌ ده‌ست ده‌ده‌یت ده‌ست ده‌كه‌یت كاتێك له‌ گه‌رانه‌كاندا ئه‌نجامێكی سێكسی ناپه‌سه‌ند ده‌بینی ، به‌ جۆرێك كه‌ كلیك له‌سه‌ر ڤیدیۆ یان وێنه‌ نا په‌سه‌نده‌كه‌ ده‌كه‌ی و به‌دوایدا ده‌رۆێت .ئێمه‌ لێره‌دا ده‌مانه‌وێت سه‌رنجتان رابكێشین بۆ ئه‌وه‌ی ئایا چۆن وا له‌ سایته‌كانی گۆگل و یوتیوب بكه‌ین كه‌ له‌كاتی به‌كارهێنانی نه‌توانێت هیچ ئه‌نجامێكی به‌دره‌شتی (سێكسی نا په‌سه‌ند) به‌دیاربكه‌وێت .


چه‌ند گۆرانكاریه‌كی نوێ له‌سه‌ر شێوه‌ی فه‌یسبووك له‌سالی 2013 دا

له‌ سه‌ره‌تایی دروست بوونی فه‌یسبووك تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وام گۆرانكاری له‌ سایتی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك روویداوه‌ ، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران بێزار نه‌بن له‌سه‌ر یه‌ك شێوازدا 

له‌رابردوودا فه‌یسبووك یه‌كێك له‌ شێوازه‌ نوێیه‌كانی بریتی بوو له‌ دانانی تایم لاین ، كه‌ له‌سه‌ره‌تادا نارازی بوونێك له‌ لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه‌ هه‌بوو به‌لام دواتر به‌ شێوه‌یه‌كی باش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر تایم لاین وه‌رگیرا .
له‌م بابه‌ته‌دا ده‌مانه‌وێت باس له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ بكه‌ین كه‌ له‌ فه‌یسبووك له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌ روویانداوه‌ ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی كه‌ خه‌ریكه‌ له‌م ماوه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌درێت .


1. گۆرانی شێوه‌ی ئه‌كاونت (تایم لاین ):