لیستی كۆمه‌لێك ئه‌نتی ڤایرۆسه‌ بێ به‌رامبه‌ره‌كان (فری)

زۆرێك له‌ كۆمپانیاكانی بواری ئه‌نتی ڤایرۆس له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌ی ئه‌نتی ڤایرۆسیان به‌ پاره‌ ده‌فرۆشن له‌هه‌مان كاتدا ئه‌نتی ڤایرۆسیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌كاربه‌ر به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌كاری بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی به‌كاربه‌ر بۆ لایی به‌رهه‌مه‌كه‌ی رابكێشیت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌ی كۆمپانیایه‌كه‌ بكرێت .
هه‌موو لینكه‌كان سایتی كۆمپانیا سه‌ره‌كیه‌كه‌یه‌
لێره‌دا لیستی كۆمه‌لێك ئه‌و ئه‌نتی ڤایرۆسانه‌ ببینه‌ كه‌ به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌توانی داونلۆدیان بكه‌ی و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌كاریان بهێنی 
  

1. AVG Antivirus software

یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌نتی ڤایرۆسه‌ باشه‌كان و له‌ سالی 1992 وه‌ به‌رهه‌می هه‌یه‌ و له‌رێگایی ئه‌م لینكه‌وه‌ ده‌توانی داونلۆدی ئه‌نتی ڤایرۆسه‌كه‌ بكه‌ی له‌ سایتی سه‌ره‌كی كۆمپانیاكه‌ 



 
2.Avast Free Antivirus Software
 
ئه‌ڤاست له‌ زۆرێك له‌ وولاتان زۆرتر به‌كارده‌هێنرێت و زیاتر له‌ 150 ملیۆن به‌كارهێنه‌ره‌ی هه‌یه‌ له‌ هه‌موو جیهان و به‌شێكی به‌رهه‌مه‌كه‌ی به‌ شێوه‌ی بێ به‌رامبه‌ره‌ ده‌توانی له‌ سایتی سه‌ره‌كی كۆمپانیاكه‌ داونلۆدی بكه‌ی 



3.Avira Antivirus software free
 ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تر له‌و ئه‌نتی ڤایرۆسانه‌ی كه‌ وه‌شانی به‌شێوه‌ی بێ به‌رامبه‌ر هه‌یه‌ و زۆر جیاوازی نیه‌ له‌گه‌ل وه‌شانه‌ی كه‌ به‌پاره‌یه‌ .

4. COMODO Free Security software's
ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره‌ له‌ ئه‌نتی ڤایرۆسه‌كان به‌لام جیاواز له‌ كۆمپانیاكانی تر وه‌شانی بێبه‌رامبه‌ری هه‌یه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا

 

5. Microsoft Security Essentials 
ئه‌م جۆره‌ ئه‌نتی ڤایرۆسه‌ ته‌نها له‌و جۆره‌ ویندۆزانه‌ كار ده‌كات كه‌ ئه‌صلن (genuine)  كارده‌كات




6. Clam AV Open Source Anti Virus software

یه‌كێكی تر له‌ ئه‌نتی ڤایرۆسه‌كان كه‌ پێویست به‌ هیچ لانسه‌رێك ناكات

ئێره‌ كلیك بكه‌


7. PC Tool Anti Virus software 
ئه‌م ئه‌نتی ڤایرۆسه‌ یه‌كێك له‌و ئه‌نتی ڤایرۆسانه‌یه‌ كه‌ ڤایرۆسه‌ ترسناكه‌كان ده‌گرێت و ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌ له‌كاتی به‌كارهێنانی دووباره‌ پاسوۆردێك له‌ هه‌ر سایتێك ، زۆر به‌هێزه‌ بۆ پاراستنی كریدت كارت .

ئێره‌ كلیك بكه‌ 


9. Bit Defender free Antivirus

یه‌كێك له‌ كۆمپانیا هه‌ر پێشكه‌وتووه‌كانی بواری ئه‌نتی ڤایرۆسه‌ ، كه‌ زۆرێك له‌ ڤایرۆسه‌كان ده‌گرێت و ئه‌گه‌ر تۆ به‌رده‌وام ئه‌نترنێت به‌كارده‌هێنی ئه‌وه‌ ئامۆژگاریت ده‌كه‌م ئه‌م ئه‌نتی ڤایرۆسه‌ به‌كاربهێنه‌




10. Ad-Aware free Antivirus software 

ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تر له‌ ئه‌نتی ڤایرۆسه‌كان كه‌ ده‌توانی له‌م لینكه‌وه‌ داونلۆدی بكه‌ی ئێره‌ كلیك بكه‌