چۆنیه‌تی داونلۆدكردنی ئه‌په‌كانی ئه‌ندرۆید (له‌ گۆگل پله‌ی ) له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له‌ جیاتی مۆبایل

هه‌موومان ده‌زانین سیسته‌می ئه‌ندرۆید ،سیسته‌مێكه‌ كه‌ زۆربه‌ی زۆری مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ ، گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ بۆ داونلۆدكردنی زۆرترین ئه‌پك له‌م جۆره‌ سیسته‌مه‌ بریتیه‌ له‌ گۆگل پله‌یه‌ر .به‌لام ئه‌وه‌ی زۆرجار به‌كارهێنه‌ری ئه‌و سیسته‌مه‌ توشی نیگه‌رانی ده‌كات برتیه‌ له‌وه‌ی كه‌ ناتوانن له‌ رێگایی كۆمپیوته‌ره‌كانیانه‌وه‌ ئه‌و جۆره‌ ئه‌پكانه‌ داونلۆد بكه‌ن ،بۆیه‌ پێویست ده‌كات له‌ رێگایی مۆبایله‌كانیانه‌وه‌ ئه‌پكه‌كانیان وه‌ربگرن . به‌لام لێره‌دا باسی دوو رێگا ده‌كه‌ین كه‌ ده‌كرێت له‌ رێگایی ئه‌و هه‌نگاوانه‌وه‌ چیتر په‌نا بۆ مۆبایل نه‌به‌ی به‌لكو ده‌توانی له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت داونلۆد بكه‌ی و دواتر بیگوازیه‌وه‌ بۆ ناو مۆبایله‌كه‌ت له‌ رێگایی كێبله‌وه‌ .



رێگایی یه‌كه‌م : بۆ براوسه‌ری گۆگل كرۆم

1. ئه‌م زیادكراوه‌ بچووكه‌ داونلۆد بكه‌  ئێره‌ كلیك بكه‌ پاشان رایبكێشه‌ بۆ ناو ئه‌م به‌شه‌ی براوسه‌ری گۆگل كرۆم
chrome://extensions


2. پاشان ئه‌م په‌ره‌یه‌ت بۆ ده‌بێته‌وه‌ بزانه‌ی چی ده‌نوسی




1. له‌ خانه‌ی یه‌كه‌م جیمه‌یلی خۆت ده‌نوسی
2. پاسوۆرد بنوسه‌
3. ژماره‌ی id ئامێری مۆبایله‌كه‌ت

بۆ دۆزینه‌وه‌ی جۆری ئایدی مۆبایله‌كه‌ت
ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ داخیل بكه‌ ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت و دواتر بۆ ناو مۆبایله‌كه‌ت بنێره‌
ئێره‌ كلیك بكه‌





دوایی ته‌واو كردنی كاره‌كه‌ت ئه‌م زیادكراوه‌ زیاد ده‌بێت كه‌ له‌ وێنه‌كه‌دا هه‌یه‌ ، برۆ سه‌ر گۆگل پله‌ی و هه‌ر ئه‌په‌كت ده‌وێت به‌ كلیك كردن له‌سه‌ر ئه‌م زیادكراوه‌ داونلۆد ده‌بێت .





----------------------------------------------------

رێگایی دووه‌م :
1. سه‌ره‌تا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ داونلۆد بكه‌ (ئێره‌ كلیك بكه‌ ) .
تێبینی ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌كه‌ كاری نه‌كرد ئه‌وا به‌رنامه‌ی جاڤا داخیل بكه‌ http://java.com/en/download/index.jsp

2.پاش داخیل كردنی به‌رنامه‌كه‌ بۆ ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت پێویسته‌ ئه‌م بۆشایانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ پری بكه‌یه‌وه‌ .




3. به‌داویی ئه‌و ئه‌پكه‌ی ده‌ته‌وێت بگه‌ری به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ وه‌ دواتر داونلۆدی بكه‌ی
ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌ شوێنی گه‌ران ناوی به‌رنامه‌كه‌ (ئه‌په‌كه‌ ) ده‌نوسی وه‌ له‌ download this app ئه‌په‌كه‌ داونلۆد ده‌كه‌ی



به‌هیوایی سود وه‌رگرتن و به‌شداری كردن له‌ share كردنی بابه‌ته‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بابه‌ت بلاوبكه‌ینه‌وه‌


تكایه‌ بابه‌ته‌كه‌ كۆپی نه‌كه‌ بۆ سایته‌كه‌ت !

ئاماده‌كردنی : به‌ختیار حمید













راست و دروستی راپرسیه‌كانی هه‌لبژاردن

له‌ ئێستادا له‌ سه‌رووبه‌ندی هه‌لبژاردندا زۆربه‌ی زۆری میدیا كوردیه‌كان خه‌ریكی ئه‌وه‌ن كه‌ راپرسی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن خه‌لكی كوردستان زیاتر ده‌نگ به‌چی لایه‌نێك ده‌ده‌ن و چی لایه‌نێك زۆرترین ده‌نگ به‌ ده‌ست ده‌هێنێت .به‌لام به‌شێك له‌ میدیایه‌كان جۆره‌ راپرسیه‌كیان دروست كردوه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌ری ئه‌نترنێت ده‌توانێت زیاتر له‌ جارێك ده‌نگ بدات .ئه‌مه‌ش راست و ره‌وایی و متمانه‌ بوونی راپرسیه‌كه‌ ده‌كه‌وێته جێ پرسیاروه‌ ؟

له‌ جۆرێكی تری راپرسی ناتوانی له‌ یه‌ك براوسه‌ر زیاتر له‌ یه‌ك ده‌نگ بده‌ی به‌لام ئه‌گه‌ر دوو براوسه‌رت هه‌بێت بۆ نمونه‌ گۆگل كرۆم و فایرفۆكس ئه‌وا ده‌توانی له‌ هه‌ردوو براوسه‌ره‌كه‌ ده‌نگ بده‌ی بۆیه‌ راست و دروستی ئه‌م راپرسیه‌ش ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌
ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و سایتانه‌ی كه‌ ده‌توانی راپرسی دروست بكه‌ی http://www.surveymonkey.com/
به‌لام ئاگاداربن چونكه‌ ده‌توانی له‌ براوسه‌ری جیاواز ده‌توانی زیاتر له‌ ده‌نگێك بده‌ی

ئایا ریپۆرتكردنی په‌یجه‌كانی سوكایه‌تی به‌ ئیسلام ده‌كه‌ن رێگه‌ پێدراوه‌ له‌ ئیسلام

له‌ سایته‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و به‌ تایبه‌تی فه‌یسبووك زۆرجار ده‌بینین كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك په‌یج و كه‌سه‌وه‌ شتی ناشرین به‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام بلاوده‌كه‌نه‌وه‌ یان ته‌شهیر به‌ سمبول و پیرۆزیه‌كانی ئیسلام ده‌كه‌ن .


له‌ پاشان كۆمه‌لێك په‌یج و ئه‌كاونتی فه‌یسبووك (به‌ دلێكی پاكه‌وه‌ ) هه‌لده‌ستێن به‌ دووباره‌ بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌ و ڤیدیۆیانه‌وه‌ یان لینكه‌كانیان وه‌كو ناره‌زایه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌وه‌ وه‌ دوا له‌ خه‌لك ده‌كه‌ن كه‌ ریپۆرت و كۆمێنت بۆ ئه‌و په‌یجانه‌ بكه‌ن كه‌ سوكایه‌تیان به‌ پیرۆزیه‌كانی ئیسلام كردوه‌ .ئایا ئه‌م كاره‌ رێكلام كردنه‌ بۆ ئه‌و په‌یجانه‌ یاخود پێویسته‌ مرۆڤی موسلمان خه‌لكی لێ ئاگاداربكاته‌وه‌ یاخود وازیان لێ بهێنێت ؟

لێره‌دا دكتۆر محمد عرفی وه‌لامی ئه‌وه‌مان ده‌داته‌وه‌

بۆ سه‌یركردنی ڤیدۆیه‌كه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ن

له‌ رێگایی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پێوانی لێدانی دڵه‌كه‌ت بزانه‌



له‌ رێگایی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پێوانی لێدانی دڵه‌كه‌ت بزانه‌

له‌ ئێستادا نه‌خۆشی له‌ نێو كۆمه‌لگایی ئێمه‌ به‌ تایبه‌تی و كۆمه‌لگا جیهانیه‌كان به‌ گشتی به‌ره‌وه‌ زۆربوون ده‌چێت . پسپۆرانی بواری ته‌ندروستیش ئه‌وه‌ راده‌گه‌ینن كه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان بریتیه‌ له‌وه‌ی كه‌ مرۆڤه‌كان ئاگاداری حالی خۆیان نابن و نازانن ته‌ندروستیان چۆنه‌ .


له‌ ئێستادا پێوه‌ری دڵ هه‌یه‌ كه‌ ئامێره‌كه‌ بۆ پێوانی دلی مرۆڤ و زانینی راده‌ی لێدانه‌كه‌ی .به‌لام لێره‌دا و له‌م بابه‌ته‌دا باسی جۆره‌ ئه‌پكێك ده‌كه‌ین كه‌ كه‌ له‌ رێگایی ئه‌م ئه‌په‌وه‌ ده‌توانی پێوانه‌ی لێدانی دله‌كه‌ت بكه‌ی ئه‌ویش له‌ رێگایی كامیرایی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌.


چۆن ..........

دوایی داخیلكردنی به‌رنامه‌كه‌ بۆ ناومۆبایله‌كه‌ت پێویسته‌ به‌رنامه‌كه‌ پێبكه‌ی به داگرتن star پاشان كامیرایی مۆبایله‌كه‌ت بخه‌یه‌ سه‌ر په‌نجه‌كه‌ت (فلاشی كامیراكه‌ پێ بێت ) ئینجا دوایی 20 چركه‌ سه‌یر بكه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ت ده‌داتێ كه‌ لێدانی دله‌كه‌ت چه‌نده‌.
ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر راست كارده‌كات كه‌ هه‌مان كاری ئامێری cardiograph ده‌كات .

بۆ داگرتنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بۆ ئایفۆن ئێره‌ كلیك بكه‌
بۆ داگرتنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بۆ ئه‌ندرۆید ئێره‌ كلیك بكه‌ 

تكایه‌ بابه‌ته‌كه‌مان كۆپی مه‌كه‌

وێنەی جوڵاو لە فەیسبووک دابنێن به ئاسانى

وێنەی جوڵاو لە فەیسبووک دابنێن

خەندان


زۆرێک لە تایبەتمەندییەکانی بڵاوکردنەوە و دانانی لینکی وێبسایتەکانی وەک یوتیوب و ئای کلاود و وێبسایتەکانی تایبەت بە هەواڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕێگە پێدراوە،  بەڵام وێنەی جوڵاو یەکێکە لەو جۆری فایلانەی لە هەریەکە لە تۆڕێ کۆمەڵایەتی گۆگڵ پڵەس و مایکرۆسۆفت ڕێگەی پێدراوە بەڵام لە فەیسبووک