ئه‌نۆنیمۆسه‌كان شه‌ریان له‌گه‌ل حكومه‌تی به‌ریتانیا راگه‌یاند

له‌ رێكه‌وتی 4/20 دا رێكخراوه‌ی جیهانی anonymous كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هاككردن له‌ ڤیدیۆیه‌كی كه‌ له‌ كه‌ناله‌ تایبه‌تیه‌كه‌یان له‌ یوتیوب بلاوكرایه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر حكومه‌تی به‌ریتانیایی یه‌كگرتوو به‌وه‌یان تۆمه‌تبار كرد كه‌ گوێ له‌و رێكخراوه‌ ناگرێت له‌ به‌رامبه‌ر راگرتنی سیسته‌می نوێی به‌ریتانیا . له درێژه‌ی باسه‌كه‌یان سیسته‌می نوێی ئه‌و حكومه‌ته‌ به‌ سیسته‌مێكی خراپ داده‌نرێت كه‌ هه‌ژار هه‌ر به‌ هه‌ژاری ده‌هێلێته‌وه‌ وه‌ ده‌وله‌مه‌ندیش هه‌ر وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌و سیسته‌مه‌ نوێیه‌ باج له‌سه‌ر شته‌كان زیاتر ده‌بێت و خزمه‌تگوزاریه‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی له‌و وولاته‌ كه‌متر ده‌بێت .


له‌ كۆتایی ڤیدیۆیه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئێمه‌ گروپێكی بچوك نین كه‌ ئێوه‌ گوێمان لێ نه‌گرن ، بۆیه‌ له‌ ئێستاوه‌ شه‌ر ده‌ستی پێكرد .


بۆ سه‌یركردنی ڤیدیۆكه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ن http://www.youtube.com/watch?v=4TmliW_F2Kw