چۆن بزانی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت هاك نه‌كراوه‌ ؟

زۆرجار هه‌ست ده‌كه‌ی كه‌ له‌ رووی ده‌روونیه‌وه‌ ئارام نی به‌وه‌ی كه‌ ئایا كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت هاك كراوه‌ یاخود نا ، به‌لام نازانی چۆن ئه‌م زانیاریه‌ بزانی . ئێمه‌ لێره‌ رێگایه‌كه‌ت پێشان ده‌ده‌ین كه‌ پێت ده‌لێت چۆن له‌ هاك پارێزراوی یاخود نا ، ئه‌ویش به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه‌ .

هه‌نگاوه‌كان

1.سه‌ره‌تا كلیك بكه‌ له‌سه‌ر  Start

2. له‌شوێنی Search Program and files بنوسه‌ CMd
وه‌كو له‌ وێنه‌كه‌دا دیاره‌





3. پاشان له‌و شاشه‌ ره‌شه‌ی بۆت ده‌بێته‌وه‌ بنوسه‌  server

4.ئه‌گه‌ر ئه‌م نووسینه‌ نووسرابوو ئه‌وا هاککنه‌کراوین،

server' is not recognized as an internal ok external command,
operable program or batch file.

جگه‌ له‌وه‌ هێچی تر نووسرا بێ ئه‌وا هاککراوی.'

وه‌كو ئه‌م وێنه‌ی سه‌ره‌وه‌ 

ئه‌نۆنیمۆسه‌كان شه‌ریان له‌گه‌ل حكومه‌تی به‌ریتانیا راگه‌یاند

له‌ رێكه‌وتی 4/20 دا رێكخراوه‌ی جیهانی anonymous كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هاككردن له‌ ڤیدیۆیه‌كی كه‌ له‌ كه‌ناله‌ تایبه‌تیه‌كه‌یان له‌ یوتیوب بلاوكرایه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر حكومه‌تی به‌ریتانیایی یه‌كگرتوو به‌وه‌یان تۆمه‌تبار كرد كه‌ گوێ له‌و رێكخراوه‌ ناگرێت له‌ به‌رامبه‌ر راگرتنی سیسته‌می نوێی به‌ریتانیا . له درێژه‌ی باسه‌كه‌یان سیسته‌می نوێی ئه‌و حكومه‌ته‌ به‌ سیسته‌مێكی خراپ داده‌نرێت كه‌ هه‌ژار هه‌ر به‌ هه‌ژاری ده‌هێلێته‌وه‌ وه‌ ده‌وله‌مه‌ندیش هه‌ر وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌و سیسته‌مه‌ نوێیه‌ باج له‌سه‌ر شته‌كان زیاتر ده‌بێت و خزمه‌تگوزاریه‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی له‌و وولاته‌ كه‌متر ده‌بێت .


له‌ كۆتایی ڤیدیۆیه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئێمه‌ گروپێكی بچوك نین كه‌ ئێوه‌ گوێمان لێ نه‌گرن ، بۆیه‌ له‌ ئێستاوه‌ شه‌ر ده‌ستی پێكرد .


بۆ سه‌یركردنی ڤیدیۆكه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ن http://www.youtube.com/watch?v=4TmliW_F2Kw

ده‌زگایی هه‌والگیری مۆساد به‌دوایی شاره‌زایی بواری ئاسایشی ئه‌لكترۆنی وێله‌

ده‌زگایی مۆسادی ئیسرائیل به‌دوایی شاره‌زایی بواری ئاسایشی ئه‌لكترۆنی ده‌گه‌رێت .

تایبه‌ت به‌ kurd4net



له‌ سایتی ئیسرائیل ئینفۆ دا ده‌زگایی هه‌والگیری مۆساد به‌ دوایی كه‌سێكی شاره‌زا ده‌گه‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی كاریان بۆ بكات وه‌كو شاره‌زایه‌كی بواری ئاسایشی ئه‌لكترۆنی تاوه‌كو سایته‌ ئه‌لكترۆنیه‌كانی  حكومه‌تی ئیسرائیل و تۆری ئه‌لكترۆنی ئیسرئیلی بپارێزێت له‌ هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌كی هێرشی هاككه‌ران ئه‌مه‌ش له‌ دوایی ئه‌وه‌ هات كه‌ له‌م چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو هێرشێكی زۆر به‌ربلاو كرایه‌ سه‌ر پێگه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كانی ئیسرائیل و چه‌ندانیان تێدا هاك كرد كه‌ له‌وانه‌ش سایتی سه‌رۆك وه‌زیران و چه‌ند وه‌زاره‌تێكی گرنگ .

چۆنیه‌تی گه‌وره‌ كردنی وێنه‌ به‌شێوه‌ی خه‌یالاوی له‌ فه‌یسبوكدا

له‌م بابه‌ته‌دا له‌باسی فه‌یسبووكدا باسی چۆنیه‌تی زووم كردنی وێنه‌ ده‌كه‌ین به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا ،ئه‌ویش له‌ رێگایی به‌رنامه‌یی facebook_photo_zoom . به‌كاربه‌ر له‌ رێگایی زیاد كردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه‌ بۆ براوسه‌ره‌كه‌ی ده‌توانێت وێنه‌كانی فه‌یسبووك به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌تر ببینێت وه‌كو له‌وه‌ی كه‌ خۆی هه‌یه‌ .


سایتێك بۆ دروست كردنی چوارچیوه‌ بۆ وێنه‌كانت


لەم سایتە دەتوانن چەندین چوار چێوەی جوان هەڵبژێرن بۆ وێنەکانتان

لینکی سایتەکە
http://www.loonapix.com/





کە چوویتە سایتەکەوە ئەو شێوازە هەڵ بژێرە کە دەتەوێت بۆ وێنەکەتی دابنێێت دواتریش وێنەکەت لە Browser بهێنە دوای ئەویش کلیك لە Create

به‌رنامه‌یه‌كی خێرا بۆ ته‌سویركردنی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر

BB FlashBack Pro 4.1.4 Build 2665

به‌رنامه‌یه‌کی زۆر به‌هێزو خێرایه‌ بۆ تۆمارکردنی شاشه‌که‌ت به‌مه‌به‌ستی وانه‌ وتنه‌وه‌ و پاشه‌که‌وتکردنی به‌شێوه‌ی ڤیدیۆو فلاش و فایلی exe





قه‌باره‌ی : 13.3 مێگابایت
کلیک بکه‌ بۆ داگرتن
http://www.tusfiles.net/dqtld7emwuhr

کلیله‌که‌ی
http://www.tusfiles.net/ewatxd0g5mu0

كاته‌كانی بانگ بۆ ئایفۆن


ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین به‌رهه‌مم بۆ سیسته‌می (iOS) ئایفۆن ، ئایپات ، ئایپۆت . كه‌ كاتی بانگه‌كانه‌ به‌كاتی هه‌ر چوار پارێزگا ( هه‌ولێر ، سلێمانی ، كه‌ركوك ، ده‌هۆك ) كاته‌كان خۆ كارانه‌ هه‌موو ڕۆژیك ده‌گۆرێت .

** بۆ كاركردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ پێویسته‌ ئامێره‌كه‌ت جه‌یل برێك كرابێت.

بفه‌رموون له‌م لینكانه‌ دایبه‌زێنن: 

كاتی بانگه‌كان به‌ كاتی هه‌ولێر
http://www.mediafire.com/download.php?jk0ga0ks6mpjris

كاتی بانگه‌كان به‌كاتی سلێمانی
http://www.mediafire.com/download.php?nluteupy3uh9463

كاتی بانگه‌كان به‌كاتی كه‌ركوك
http://www.mediafire.com/download.php?oc8c6o9xzflxv2o

كاتی بانگه‌كان به‌كاتی ده‌هۆك
http://www.mediafire.com/download.php?uyq2cqb543b4dy6

كاته‌كانی بانگ بۆ مۆبایلی سیسته‌می ئه‌ندرۆیت

كاتی بانگه‌كان بۆ Android
كاتی بانگه‌كان به‌كاتی هه‌ر چوار پارێزگا(هه‌ولێر ، سلێمانی ، ده‌هۆك ، كه‌ركوك) كه‌وا ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌م پارێزگایانه‌‌ش ده‌گرێته‌وه‌ بۆ 
ئه‌و ئامێرانه‌ی به‌ سیسته‌می ئه‌ندرۆید كارده‌كه‌ن وه‌ك:
Samsung Galaxy •
Sony Xperia •
Motorola Razr I •
HTC•

هی تریش...



كاتی بانگه‌كان هه‌موو ڕۆژێك خۆكارانه‌ ده‌گۆرێت ، وه‌ تاقی كراونه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر 
بێ كێشه‌ كاریانكردووه‌.‌ HTC وه‌ JXD تابلێتێكی ئه‌ندرۆید 
بۆ كارپێكردنیات Adobe Air زۆربه‌ی ئامێره‌كان پێویستیان به‌ به‌رنامه‌ی 
ئه‌گه‌ر تا ئێستا به‌رنامه‌یAdobe Air یریت نیه‌ ئه‌وا له‌م لینكانه‌ دایبه‌زێنه‌:

له‌ Google Play 

https://play.google.com/store/apps/details?id=com.adobe.air&hl=en

یان ڕاسته‌وخۆ له‌میدیافایه‌ر

http://www.mediafire.com/download.php?1f1075kkvc47e80


به‌رنامه‌ی كاتی بانگه‌كان بفه‌رموون له‌م لینكانه‌ دایان به‌زێنن: 

كاتی بانگه‌كان به‌ كاتی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری
http://www.mediafire.com/download.php?4c9se4go4300qfr

كاتی بانگه‌كان به‌كاتی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری
http://www.mediafire.com/download.php?yyvivuqbbp85kxq

كاتی بانگه‌كان به‌كاتی شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری
http://www.mediafire.com/download.php?nj5j58rjj04yf6k

كاتی بانگه‌كان به‌كاتی شاری ده‌هۆك و ده‌وروبه‌ری
http://www.mediafire.com/download.php?ijpz77faigip9g2

* ئه‌م به‌رنامانه‌ له‌ گوگل پله‌ی به‌رزنه‌كراونه‌ته‌وه‌.* 


كاته‌كانی بانگ بۆ كۆمپیوته‌ر لێره‌ دابه‌زێنه‌ http://kurd4net.blogspot.com/2013/04/blog-post_8797.html

كاته‌كانی بانگ بۆ هه‌ر چوار شاره‌كه‌ی كوردستان بۆ كۆمپیوته‌ر



كاتی بانگه‌كانه‌ بۆ كۆمپیوته‌ر به‌كاتی هه‌ر چوار پارێزگا ( هه‌ولێر ، سلێمانی ، كه‌ركوك ، ده‌هۆك ) كاته‌كان خۆ كارانه‌ هه‌موو ڕۆژیك ده‌گۆرێت .ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیایی چاواسۆفت به‌رهه‌م هێنراوه‌



له‌م لینكانه‌ دایان به‌زێنن

كه‌ركوك
http://www.mediafire.com/?81e9wbeolnoe4n2

ده‌هۆك
http://www.mediafire.com/?nlx7hhnqmr1ajqw

هه‌ولێر
http://www.mediafire.com/?sbhvur5vmmbribq

سلێمانی
http://www.mediafire.com/?dgr9svn7axcujyh

چۆنیه‌تی زیاد كردنی reply بۆ كۆمێنتی په‌یجه‌كه‌ت

دوایی ئه‌وه‌ی گۆرانكاری به‌رده‌وام به‌سه‌ر فه‌یسبووك دێت و چه‌ندین شتی نوێی و به‌ سود زیادده‌بێت ، له‌ئێستادا یه‌كێك له‌و شته‌ به‌سودانه‌ بریتیه‌ له‌ reply comment  چونكه‌ كاتێك كه‌سێك كۆمێنت ده‌نوسێت تۆ ده‌توانی وه‌لامی كۆمێنته‌كه‌ی بده‌یه‌وه‌ ئه‌ویش به‌ كلیك كردن له‌سه‌ر reply به‌م شێوه‌یه‌ كۆمێنتی تۆ ده‌رواته‌ ژێر كۆمێنی یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر هه‌رچه‌نده‌ به‌ینی كۆمێنتی تۆ و كۆمێنتی یه‌كه‌م چه‌ند كاتژمێریكی به‌سه‌ر رۆیشتبیێت .
به‌لام پێشتر به‌ هۆی نه‌بوونی ئه‌م خزمه‌تگواریه‌ كاتێك تۆ وه‌لامی كه‌سێكت ده‌داته‌وه‌ به‌ كۆمێنت له‌وانه‌یه‌ چه‌ندین كۆمێنت بكه‌وتانه‌ نێوان كۆمێنتی تۆ وه‌ كۆمێنتی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ تۆ وه‌لامت دایته‌وه‌ . به‌م شێوه‌ ناحالی بوون له‌ نیوان كه‌سه‌كان دروست ده‌بوو .


چۆنیه‌تی زیادكردنی ریپله‌ی كۆمێنت ته‌نها بۆ په‌یج :

1. سه‌ره‌تا برۆ سه‌ر په‌یجه‌كه‌ت .
2. كلیك له‌سه‌ر edit page  ئینجا page permission بكه‌
 3. پاشان برۆ خواره‌وه‌ له‌ دێری پێش كۆتایی ده‌بینی نوسراوه‌ reply بكه‌ و ئینجا كلیك له‌سه‌ر save changes بكه‌ .

له‌م وێنه‌یه‌ به‌ جوانی روونكراوه‌ته‌وه‌









به‌ زیادكراوێكی زۆر بچووك ڤیدیۆیی یوتیوب به‌ فۆرماتی جیاواز دابه‌زێنه‌

له‌مجاره‌ باسی به‌رنامه‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه‌ ڤیدیۆ سه‌رنج راكیشه‌كانی یوتیوب ده‌توانی داونلۆدیان بكه‌ی به‌بێ به‌رنامه‌ی داونلۆد مه‌نیجه‌ر یان هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی تری داونلۆد كردن .ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ زیادكراوێك بۆ برواسه‌ره‌كه‌ت ، ئه‌م زیاد كراوه‌ بۆ زۆربه‌ی زۆری براوسه‌ره‌كانی ئه‌نترنێت ده‌بێت وه‌كو گۆگل كرۆم و فایرفۆكس و ئه‌نترنێت ئیكسپلۆره‌ر و سه‌فیر .


هه‌نگاوه‌كان
1. سه‌ره‌تا به‌رنامه‌كه‌ له‌م لینكه‌ وه‌ربگره‌ http://yeane.org/up/do.php?id=280
2. فێركاری داخیل كردنی به‌رنامه‌كه‌ http://www.youtube.com/watch?feature=player_embedded&v=QQEKDqWZ99M

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ سایتی یانی وه‌رگیراوه‌ http://yeane.org/

10 له‌ باشترین ئه‌ندامانی په‌یجه‌كه‌ت دیاری بكه‌ له‌ رێگایی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه‌


ئه‌گه‌ر وه‌كو ئه‌دمینی په‌یجێك ده‌ته‌وێت به‌رده‌وام له‌گه‌ل ئه‌ندامانی په‌یجه‌كه‌ تێكه‌لاویت هه‌بیت ، ده‌بێت گرنگی زیاتر به‌و كه‌سانه‌ بده‌یت كه‌ له‌ په‌یجه‌كه‌ت زۆرترین لایك و كۆمێنت و شێر له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانت ده‌كه‌ن . له‌وانه‌یه‌ بپرسی چۆن بزانم كێ زۆرترین كۆمێنت یان لایكی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی په‌یجه‌كه‌م داوه‌ ، به‌لی زۆر ئاسانه‌ له‌ رێگایی ئه‌م به‌رنامه‌یی خواره‌وه‌ كه‌ به‌ناوی تۆپ فه‌نه‌ ده‌توانی به‌ شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی 10 له‌ ئه‌ندامانی په‌یجه‌كه‌ت كه‌ زۆرترین چالاكیان له‌گه‌ل په‌یجه‌كه‌ت هه‌بوو له‌ماوه‌ی حه‌وت رۆژدا بۆت ده‌ستنیشان بكات و دواتر بلاوی بكاته‌وه‌ . 



هه‌نگاوه‌كان :

چۆن فایلی بزربووی ناو میمیۆری بهێنینه‌وه‌

زۆرجار ده‌بینین له‌كاتی به‌كارهێنانی میمۆری توشی كێشه‌یه‌ك ده‌بین ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ له‌كاتی داخیلی كردنی فایل بۆ ناو میمۆریه‌كه‌مان فایله‌كان داخیل ده‌بن ،به‌لام دوایی چه‌ند كاتژمێرێك دواتر ده‌بینین كه‌ به‌شێك یان هه‌موو فایله‌كان له‌ناو میمۆریه‌كه‌مان دیارنه‌ماون،لێره‌دا هه‌رچه‌نده‌ هه‌ول بده‌ین ئه‌و فایله‌ بزربووه‌ نادۆزینه‌وه‌ به‌لام لێره‌دا به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌م به‌رنامه‌ بچوكه‌ ده‌توانی فایله‌ بزربووه‌كان بگه‌رێنیه‌وه‌ بۆ ناو میمۆریه‌كه‌ت .



 

هه‌نگاوه‌كان :
1. سه‌ره‌تا كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌
http://www.softpedia.com/progDownload/USB-Show-Download-137169.html  و دواتر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ داونلۆد بكه‌ (له‌لایی ده‌ستی راسته‌ )كه‌ له‌سه‌ر ویندۆزی ئیكسپی و حه‌وت و هه‌شت كارده‌كات .
2.بارنامه‌كه‌ داخیلی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بكه‌ به‌زمانی ئینگلیزی یان ئیسپانی .
3. به‌رنامه‌كه‌ بكه‌وه‌ .
4.ده‌بل كلیك له‌سه‌ر recovery my file  بكه‌

گۆگل له‌ مانگی نیسان درۆ ده‌كات


كۆمپانیایی گۆگل هه‌لساوه‌ به‌ دروست كردنی ئه‌پلیكه‌یشنێك كه‌ پێت ده‌لێت ئایا له‌ ئێستادا تۆ بۆنی چی شتێكی ده‌كه‌ی . واته‌ ده‌گه‌رێت به‌ دوایی ئه‌و شته‌ی كه‌ تۆ له‌م ساته‌دا بۆنی ده‌كه‌ی .
 


ئایا ئه‌مه‌ راسته‌ ؟

له‌ راستیدا ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه‌ به‌بۆنه‌ی مانگی نیسانه‌ كه‌ رۆژی (درۆیه‌ )، كه‌واته‌ ئه‌مه‌ هیچ راست نیه‌ ته‌نها بۆ خۆشی ئه‌م لینكه‌ یان ئه‌پلیكه‌یشنه‌ دروست كراوه‌ .

ئه‌گه‌ر حه‌زده‌كه‌ی تاقیبكه‌یه‌وه‌ ئه‌وا سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ بكه‌ http://www.google.com/landing/nose/index.html
دوایی ئه‌وه‌ی ئه‌م لینكه‌ت كرده‌وه‌ كلیك له‌سه‌ر try Google nose