• فێركاری فه‌یسبووك

    زۆرترین و باشترین شێوازی فێركاری له‌باره‌ی تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك له‌م به‌شه‌ ببینه‌

  • هه‌والی تێك

    گرنگترین هه‌واڵی رۆژانه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا له‌ هه‌موو بواره‌كان له‌م به‌شه‌ ببینه‌

  • پارێزگاری به‌كارهێنه‌ر

    زۆرترین زانیاری له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ری كۆمپیوته‌ر چۆن خۆی بپارێزی له‌ هاك و ڤایرۆس.

  • دروست كردنی بلۆگه‌ر

    ئاشناتان ده‌كه‌ین به‌ بلۆگه‌ر و گۆرانكاریه‌كانی ناو بلۆگه‌ر .

به‌یه‌ك به‌ستنه‌وه‌ی وێنه‌ و كه‌ڤه‌ری پرۆفایل له‌ فه‌یسبووك


له‌م سایته‌ی خواره‌وه‌ ده‌توانی به‌ شێوه‌ی جیاواز وێنه‌ی سه‌ر پرۆفایله‌كه‌ت له‌گه‌ل وێنه‌ی كه‌ڤه‌ره‌كه‌ت بگونجێنی وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌ یه‌ك وێنه‌ بێت .
زۆرجار ده‌بینین كه‌ له‌ پرۆفایلی زۆر جوان و سه‌رنج راكێش ده‌بینین به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ وێنه‌ی پرۆفایل و كه‌ڤه‌ره‌كه‌ی زۆر به‌ شێوه‌یه‌كی جوان گونجێنراوه‌،ئێمه‌ش له‌ رێگایی ئه‌م سایته‌وه‌ ئاشناتان ده‌كه‌ین به‌ سایتێك كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسان ده‌توانی وێنه‌كه‌ت له‌گه‌ل پرۆفایله‌كه‌ت بگونجێنێت .



ڤیدیۆیی یوتیوب به‌ كوالێتی جیاواز داونلۆد بكه‌



ڤیدیۆیی یوتیوب به‌ كوالێتی جیاواز داونلۆد بكه‌

له‌م سایته‌ی خواره‌وه‌ ده‌توانی ڤیدیۆیه‌كانی یوتیوب به‌و كوالێته‌ی كه‌ خۆت ده‌ته‌وێت داونلۆد بكه‌ی.







سه‌ره‌تا برۆ سه‌ر ڤیدیۆیه‌كه‌ و كۆپی لینكه‌ی ڤیدیۆیه‌كه‌ بكه‌
پاشان برۆ سه‌ر ئه‌م سایته‌
http://en.savefrom.net
له‌ شوێنی بۆشایه‌ گه‌وره‌كه‌ لینكه‌كه‌ په‌یست بكه‌ و كلیك له‌سه‌ر داونلۆد بكه‌

دواتر چه‌ندین جۆری كوالێتی ڤیدیۆت بۆ پێشان ده‌دات كه‌ ئه‌و جۆره‌ی ده‌ته‌وێت دیاری بكه‌ و ڤیدیۆه‌كه‌ داونلۆد بكه

بۆ زیاتر زانیاری سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه‌ بكه‌

چۆنیه‌تی داونلۆدكردنی ئه‌په‌كانی ئه‌ندرۆید (له‌ گۆگل پله‌ی ) له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له‌ جیاتی مۆبایل

هه‌موومان ده‌زانین سیسته‌می ئه‌ندرۆید ،سیسته‌مێكه‌ كه‌ زۆربه‌ی زۆری مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ ، گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ بۆ داونلۆدكردنی زۆرترین ئه‌پك له‌م جۆره‌ سیسته‌مه‌ بریتیه‌ له‌ گۆگل پله‌یه‌ر .به‌لام ئه‌وه‌ی زۆرجار به‌كارهێنه‌ری ئه‌و سیسته‌مه‌ توشی نیگه‌رانی ده‌كات برتیه‌ له‌وه‌ی كه‌ ناتوانن له‌ رێگایی كۆمپیوته‌ره‌كانیانه‌وه‌ ئه‌و جۆره‌ ئه‌پكانه‌ داونلۆد بكه‌ن ،بۆیه‌ پێویست ده‌كات له‌ رێگایی مۆبایله‌كانیانه‌وه‌ ئه‌پكه‌كانیان وه‌ربگرن . به‌لام لێره‌دا باسی دوو رێگا ده‌كه‌ین كه‌ ده‌كرێت له‌ رێگایی ئه‌و هه‌نگاوانه‌وه‌ چیتر په‌نا بۆ مۆبایل نه‌به‌ی به‌لكو ده‌توانی له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت داونلۆد بكه‌ی و دواتر بیگوازیه‌وه‌ بۆ ناو مۆبایله‌كه‌ت له‌ رێگایی كێبله‌وه‌ .



رێگایی یه‌كه‌م : بۆ براوسه‌ری گۆگل كرۆم

1. ئه‌م زیادكراوه‌ بچووكه‌ داونلۆد بكه‌  ئێره‌ كلیك بكه‌ پاشان رایبكێشه‌ بۆ ناو ئه‌م به‌شه‌ی براوسه‌ری گۆگل كرۆم
chrome://extensions


2. پاشان ئه‌م په‌ره‌یه‌ت بۆ ده‌بێته‌وه‌ بزانه‌ی چی ده‌نوسی




1. له‌ خانه‌ی یه‌كه‌م جیمه‌یلی خۆت ده‌نوسی
2. پاسوۆرد بنوسه‌
3. ژماره‌ی id ئامێری مۆبایله‌كه‌ت

بۆ دۆزینه‌وه‌ی جۆری ئایدی مۆبایله‌كه‌ت
ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ داخیل بكه‌ ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت و دواتر بۆ ناو مۆبایله‌كه‌ت بنێره‌
ئێره‌ كلیك بكه‌





دوایی ته‌واو كردنی كاره‌كه‌ت ئه‌م زیادكراوه‌ زیاد ده‌بێت كه‌ له‌ وێنه‌كه‌دا هه‌یه‌ ، برۆ سه‌ر گۆگل پله‌ی و هه‌ر ئه‌په‌كت ده‌وێت به‌ كلیك كردن له‌سه‌ر ئه‌م زیادكراوه‌ داونلۆد ده‌بێت .





----------------------------------------------------

رێگایی دووه‌م :
1. سه‌ره‌تا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ داونلۆد بكه‌ (ئێره‌ كلیك بكه‌ ) .
تێبینی ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌كه‌ كاری نه‌كرد ئه‌وا به‌رنامه‌ی جاڤا داخیل بكه‌ http://java.com/en/download/index.jsp

2.پاش داخیل كردنی به‌رنامه‌كه‌ بۆ ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت پێویسته‌ ئه‌م بۆشایانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ پری بكه‌یه‌وه‌ .




3. به‌داویی ئه‌و ئه‌پكه‌ی ده‌ته‌وێت بگه‌ری به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ وه‌ دواتر داونلۆدی بكه‌ی
ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌ شوێنی گه‌ران ناوی به‌رنامه‌كه‌ (ئه‌په‌كه‌ ) ده‌نوسی وه‌ له‌ download this app ئه‌په‌كه‌ داونلۆد ده‌كه‌ی



به‌هیوایی سود وه‌رگرتن و به‌شداری كردن له‌ share كردنی بابه‌ته‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بابه‌ت بلاوبكه‌ینه‌وه‌


تكایه‌ بابه‌ته‌كه‌ كۆپی نه‌كه‌ بۆ سایته‌كه‌ت !

ئاماده‌كردنی : به‌ختیار حمید













راست و دروستی راپرسیه‌كانی هه‌لبژاردن

له‌ ئێستادا له‌ سه‌رووبه‌ندی هه‌لبژاردندا زۆربه‌ی زۆری میدیا كوردیه‌كان خه‌ریكی ئه‌وه‌ن كه‌ راپرسی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن خه‌لكی كوردستان زیاتر ده‌نگ به‌چی لایه‌نێك ده‌ده‌ن و چی لایه‌نێك زۆرترین ده‌نگ به‌ ده‌ست ده‌هێنێت .به‌لام به‌شێك له‌ میدیایه‌كان جۆره‌ راپرسیه‌كیان دروست كردوه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌ری ئه‌نترنێت ده‌توانێت زیاتر له‌ جارێك ده‌نگ بدات .ئه‌مه‌ش راست و ره‌وایی و متمانه‌ بوونی راپرسیه‌كه‌ ده‌كه‌وێته جێ پرسیاروه‌ ؟

له‌ جۆرێكی تری راپرسی ناتوانی له‌ یه‌ك براوسه‌ر زیاتر له‌ یه‌ك ده‌نگ بده‌ی به‌لام ئه‌گه‌ر دوو براوسه‌رت هه‌بێت بۆ نمونه‌ گۆگل كرۆم و فایرفۆكس ئه‌وا ده‌توانی له‌ هه‌ردوو براوسه‌ره‌كه‌ ده‌نگ بده‌ی بۆیه‌ راست و دروستی ئه‌م راپرسیه‌ش ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌
ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و سایتانه‌ی كه‌ ده‌توانی راپرسی دروست بكه‌ی http://www.surveymonkey.com/
به‌لام ئاگاداربن چونكه‌ ده‌توانی له‌ براوسه‌ری جیاواز ده‌توانی زیاتر له‌ ده‌نگێك بده‌ی

ئایا ریپۆرتكردنی په‌یجه‌كانی سوكایه‌تی به‌ ئیسلام ده‌كه‌ن رێگه‌ پێدراوه‌ له‌ ئیسلام

له‌ سایته‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و به‌ تایبه‌تی فه‌یسبووك زۆرجار ده‌بینین كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك په‌یج و كه‌سه‌وه‌ شتی ناشرین به‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام بلاوده‌كه‌نه‌وه‌ یان ته‌شهیر به‌ سمبول و پیرۆزیه‌كانی ئیسلام ده‌كه‌ن .


له‌ پاشان كۆمه‌لێك په‌یج و ئه‌كاونتی فه‌یسبووك (به‌ دلێكی پاكه‌وه‌ ) هه‌لده‌ستێن به‌ دووباره‌ بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌ و ڤیدیۆیانه‌وه‌ یان لینكه‌كانیان وه‌كو ناره‌زایه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌وه‌ وه‌ دوا له‌ خه‌لك ده‌كه‌ن كه‌ ریپۆرت و كۆمێنت بۆ ئه‌و په‌یجانه‌ بكه‌ن كه‌ سوكایه‌تیان به‌ پیرۆزیه‌كانی ئیسلام كردوه‌ .ئایا ئه‌م كاره‌ رێكلام كردنه‌ بۆ ئه‌و په‌یجانه‌ یاخود پێویسته‌ مرۆڤی موسلمان خه‌لكی لێ ئاگاداربكاته‌وه‌ یاخود وازیان لێ بهێنێت ؟

لێره‌دا دكتۆر محمد عرفی وه‌لامی ئه‌وه‌مان ده‌داته‌وه‌

بۆ سه‌یركردنی ڤیدۆیه‌كه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ن

له‌ رێگایی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پێوانی لێدانی دڵه‌كه‌ت بزانه‌



له‌ رێگایی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ پێوانی لێدانی دڵه‌كه‌ت بزانه‌

له‌ ئێستادا نه‌خۆشی له‌ نێو كۆمه‌لگایی ئێمه‌ به‌ تایبه‌تی و كۆمه‌لگا جیهانیه‌كان به‌ گشتی به‌ره‌وه‌ زۆربوون ده‌چێت . پسپۆرانی بواری ته‌ندروستیش ئه‌وه‌ راده‌گه‌ینن كه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان بریتیه‌ له‌وه‌ی كه‌ مرۆڤه‌كان ئاگاداری حالی خۆیان نابن و نازانن ته‌ندروستیان چۆنه‌ .


له‌ ئێستادا پێوه‌ری دڵ هه‌یه‌ كه‌ ئامێره‌كه‌ بۆ پێوانی دلی مرۆڤ و زانینی راده‌ی لێدانه‌كه‌ی .به‌لام لێره‌دا و له‌م بابه‌ته‌دا باسی جۆره‌ ئه‌پكێك ده‌كه‌ین كه‌ كه‌ له‌ رێگایی ئه‌م ئه‌په‌وه‌ ده‌توانی پێوانه‌ی لێدانی دله‌كه‌ت بكه‌ی ئه‌ویش له‌ رێگایی كامیرایی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌.


چۆن ..........

دوایی داخیلكردنی به‌رنامه‌كه‌ بۆ ناومۆبایله‌كه‌ت پێویسته‌ به‌رنامه‌كه‌ پێبكه‌ی به داگرتن star پاشان كامیرایی مۆبایله‌كه‌ت بخه‌یه‌ سه‌ر په‌نجه‌كه‌ت (فلاشی كامیراكه‌ پێ بێت ) ئینجا دوایی 20 چركه‌ سه‌یر بكه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ت ده‌داتێ كه‌ لێدانی دله‌كه‌ت چه‌نده‌.
ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر راست كارده‌كات كه‌ هه‌مان كاری ئامێری cardiograph ده‌كات .

بۆ داگرتنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بۆ ئایفۆن ئێره‌ كلیك بكه‌
بۆ داگرتنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بۆ ئه‌ندرۆید ئێره‌ كلیك بكه‌ 

تكایه‌ بابه‌ته‌كه‌مان كۆپی مه‌كه‌

وێنەی جوڵاو لە فەیسبووک دابنێن به ئاسانى

وێنەی جوڵاو لە فەیسبووک دابنێن

خەندان


زۆرێک لە تایبەتمەندییەکانی بڵاوکردنەوە و دانانی لینکی وێبسایتەکانی وەک یوتیوب و ئای کلاود و وێبسایتەکانی تایبەت بە هەواڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕێگە پێدراوە،  بەڵام وێنەی جوڵاو یەکێکە لەو جۆری فایلانەی لە هەریەکە لە تۆڕێ کۆمەڵایەتی گۆگڵ پڵەس و مایکرۆسۆفت ڕێگەی پێدراوە بەڵام لە فەیسبووک

یاری subway surfer بۆ كۆمپیوته‌ر


یه‌كێك له‌ یاری مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان كه‌ زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه‌ ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ یاری subway surfer كه‌ یاریه‌كی زۆر خۆشه‌ به‌لام به‌كارهێنه‌ره‌كانی به‌رده‌وام ئاواتی ئه‌وه‌ ده‌خوازن رۆژێك بێت و بتوانن له‌ كۆمپیوته‌ر به‌كاری بهێنن .





ویندۆزه‌كه‌ت بكه‌ به‌ ئه‌صلی

زۆرجار ده‌بینین له‌كاتی به‌كارهێنانی ویندۆز حه‌وت دا توشی كێشه‌یه‌ك ده‌بین ئه‌ویش بریته‌ له‌وه‌ی كه‌ باكگراوندی كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان ره‌ش ده‌بێت یان له‌ خواره‌وه‌ له‌ كۆرنه‌ی لایی راست ده‌نوسرێت the copy of windows  is not genius ، هه‌ردوو باردا ئه‌مه‌ مانایی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ویندۆزێكی ئه‌صلی له‌سه‌ر نیه‌ بۆیه‌ پێویست ده‌كات ویندۆزه‌كه‌ت بكه‌ی به‌ ئه‌صلی . ئه‌مه‌ش كاتێك رووده‌دات كاتێك تۆ ئه‌و سیریه‌له‌ی كه‌ له‌ كاتی داخیل كردنی ویندۆزه‌كه‌ت به‌كارت هێناوه‌ ئێستا چیتر كارناكات و پێوسته‌ سیریه‌لێكی نوێ دابنێ .
 



هێنانه‌وه‌ی پاسوۆردی یاهوو


بابه‌تێك له‌سه‌ر هێنانه‌وه‌ی پاسوۆردی یاهوو

به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌م ئیمیلی یاهو ده‌كه‌ینه‌وه‌ زۆرجار پاسوۆردی یاهوه‌كه‌مان له‌بیر ده‌كه‌ین یان یاهوه‌كه‌مان هاك ده‌كرێت


لێره‌دا باسی چۆنیه‌تی هینانه‌وه‌ی پاسوۆردی یاهو ده‌كه‌ین  ئه‌گه‌ر هاتوو پرسیاره‌كانمان زانی كه‌ وه‌ختی خۆی دامان ناوه‌ له‌ كاتی دروست كردنی یاهوه‌كه‌مان

پێش دابه‌زاندنی به‌رنامه‌ بزانه‌ به‌رنامه‌كه‌ له‌سه‌ر ویندۆزه‌كه‌ت كارده‌كات

زانیارییه‌كی گرنگ پێش داگرتن و دامه‌زراندنی هه‌ر پرۆگرامێك بۆ ویندۆس ٧ و ٨


ئەگەر ویندۆسی ٧ و ٨ بەکار ئەهێنیت ئەم هەنگاوە جێبەجێ بکە پێش دابەزاندی هەر پرۆگرامێک لەبەر ئەوەی ویندۆس ٧ و ٨ وەشانیکی تازەیەو بەرنامەکانیش لەسەر سیستمەکانی پێشو دروست کراوەهەندێکیان لەسەر ویندۆی ٧ و ٨ کارناکەن بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی کە بەرنامەکە لەسەر ویندۆسی ٧ و ٨ کاردەکات



ڤێرژنی نوێی گۆگل ئێرث بۆ مۆبایل

جیاوازیه‌كانی وه‌شانی نوییی گۆگل ئێرث

كۆمپانیایی گۆگل بلاوی كرده‌وه‌ كه‌ وه‌شانی نوییی گۆگل ئێرثی بلاوكردۆته‌وه‌ ، كه‌ له‌م وه‌شانه‌ی نوێیه‌ كه‌ 7.1 جیاوازه‌ له‌ وه‌شانه‌كانی تر ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌توانرێت برواته‌ ناو سه‌نته‌ری شاره‌كان و خانو وه‌ باله‌خانه‌كانیش به‌ ئاسانی ببینرێت .



ئه‌م وه‌شانه‌ نوێیه‌ به‌ شێوه‌ی ثری دیه‌ وه‌ كۆمه‌لێك زانیاری گرنگ له‌گه‌لی هه‌یه‌ له‌سه‌ر شوێنه‌كان .ئه‌وی جێگایی ئاماژه‌ بۆ كردن بێت ئه‌م ڤێرژنه‌ نوێیه‌ به‌م تایبه‌ت مه‌ندیانه‌وه‌ زیاتر له‌ نه‌خشه‌ی 100 ولاتی تێدایه‌


بۆ داگرتنی بۆ مۆبایلی سیسته‌می IOS  له‌ ئای تیون
ئێره‌ كلیك بكه‌
بۆ داگرتنی بۆ مۆبایلی سیسته‌می ئه‌ندرۆید له‌ گۆگل پله‌ی
ئێره‌ كلیك بكه‌ ..


ئاماده‌كردنی / به‌ختیار حمید