سێ رێنمایی بۆ پاراستنی چاو له‌كاتی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر

یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه‌ مرۆڤ توشی ده‌بێت له‌ كاتی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر ،ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری توش بوونی به‌ نه‌خۆشی كه‌م بینین یان چاو ئێشان ببێت .دكتۆرێكی چاو ئه‌م ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌ری كۆمپیوته‌ر ده‌كات كه‌ ئه‌م خاڵانه‌ جێبه‌جی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كێشه‌ی كزبوونی چاو بینین دوربكه‌ونه‌وه‌ .


1. دوایی هه‌موو 20 چركه‌یه‌ك پێویسته‌ له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ری كۆمپیوته‌ر ، چاوی خۆی له‌سه‌ر شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی لاببات و سه‌یری شتێكی تر بكات كه‌ دوریه‌كه‌ی 6 مه‌تر بێت به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ تركیز بكاته‌ سه‌ر ئه‌و شته‌ بۆ ماوه‌ی چركه‌یه‌ك .
2. پێویسته‌ دوایی هه‌ر 20 چركه‌ له‌ سه‌یركردنی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر بۆماوه‌ی چه‌ند ساتێكی چاوه‌كانت دابخه‌یت .
3. له‌ كۆتایی هه‌ر 20 چركه‌ به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر پێویست ده‌كات هه‌ستیه‌ سه‌ر پێ و  20 هه‌نگاو هاتوچۆ بكه‌یت ، بۆ ئه‌وه‌ی خوێن له‌ناو له‌شت به‌شێوه‌یه‌كی باش هاتوچۆ بكات .

هیودارین سودبه‌خش بێت و چاوی كه‌س توشی كه‌م بینینی نه‌بێت

به‌رنامه‌ی ڤێرچوه‌ل رۆته‌ر مانیجه‌ر بۆ بلاوكردنه‌وه‌ی ئینترنێت

بەرنامەیەکی بچوكه‌  كاری ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ بریتیه‌ لە پەخش و بڵاوکردنەوەی تۆری ئینته‌رنێت  لە جۆری (Wifi, LAN, Cable Modem, Dial-up, Cellular, etc.) و بۆ ( لاپتۆپ و مۆبایلە زیرەکەکان و ئایپۆد و ئایفۆن وئایپاد و نۆکیا و هەموو جۆرەکانی ئەندرۆید | سامسونگ و HTC و LG و هتد … | هەموو پرێنتە وایەر لێسەکان و تیڤییەکانی پشتگیری وایفای دەکات و هەموو ئامێرە وایفاکان ،


لەسەر ویندۆز ٧ و ویندۆز ٢٠٠٨ کاردەکات و لەکاتی بڵاوکردنەوەی دەتوانیت ئینتەرنێتەکەت بکەیتە پاسۆرد لە جۆری WPA2 و لەکاتی دامەزراندنی پێویستی بە بەرنامەی .NET Framework هەیە .

ده‌توانی لێره‌ داونلۆدی بكه‌ی  (دابگره‌ )

فه‌رهه‌نگی كوردی - ئینگلیزی -عربی قه‌سلان

یه‌كێك له‌ پێویستیه‌كانی به‌كارهێنه‌ری ئینترنێت و كۆمپیوته‌ر بریته‌ له‌ فه‌رهه‌نگ ،خۆشبه‌ختانه‌ له‌ ئێستادا چه‌ندین فه‌رهه‌نگی جۆراوجۆر هه‌یه‌ كه‌ له‌ زمانه‌كانی بیانی ووشه‌ یان رسته‌ وه‌رده‌گرێته‌ سه‌ر زمانی كوردی یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ .


یه‌كێك له‌و فه‌رهه‌نگه‌ نوێیانه‌ بریته‌یه‌ له‌ فه‌رهه‌نگی قه‌سڵانه‌ بۆ وه‌رگێران كه‌ له‌ سێ زمان پێك دێت،زمانه‌كانی (كوردی - عربی - ئینگلیزی ) .

بۆچی ناتوانین ڤیدیۆ بلاوبكه‌ینه‌وه‌

زۆرجار له‌ فه‌یسبووك ده‌بینین كه‌ ناتوانین ڤیدیۆ ئه‌پلۆد بكه‌ین ،ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌و كێشانه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌ك توشی زۆرێك له‌ به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك هاتووه‌ .به‌لام راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ فه‌یسبووك له‌م ماوه‌یه‌ رێگا نادات به‌ هه‌موو جۆره‌ فۆرماتێكی ڤیدیۆ له‌ فه‌یسبووك بلاوبكرێته‌وه‌ . بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ ئه‌م رێنمایانه‌ جێبه‌جی بكه‌

1. پێویسته‌ ته‌نها ئه‌و جۆره‌ فۆرماتانه‌ی ڤیدیۆ بلاوبكرێته‌وه‌ كه‌ فه‌یسبووك رێگایی پێداوه‌ بۆ بینینی لیستی ئه‌و فۆرماته‌ ڤیدیۆیانه‌ كه‌ فه‌یسبووك رێگایی پێداوه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌  
به‌لام باشترین جۆره‌ فۆرماتی ڤیدیۆیی وا باشه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی mp4 بێت .

2.یه‌كێكی تر له‌ شته‌كان پێویسته‌ ئه‌و جۆره‌ براوسه‌ره‌ی به‌كارده‌هێنی پێویسته‌ دواین ڤێرژنی بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی ڤیدیۆیه‌كه‌ت بلاوبكه‌یه‌وه‌

3. پێویسته‌ خێرایی ئه‌نترنێته‌كه‌ت باش بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی ڤیدیۆیه‌كی ماوه‌ درێژ بلاوبكه‌یته‌وه‌

4. ئه‌گه‌ر ئه‌م خالانه‌ت جێبه‌جی كرد و هه‌ر ڤیدیۆیه‌كه‌ بلاونه‌بووه‌ ئه‌وا ده‌توانی نامه‌یه‌ك بۆ فه‌یسبووك ره‌وان بكه‌ی به‌ كلیك كردن لێره‌

تێبینی : یه‌كێك له‌و ئه‌پلیكه‌یشنانه‌ی كه‌ له‌ فه‌یسبووك ده‌توانی به‌ خێرایی ڤیدیۆ لێ بلاوبكه‌یته‌وه‌ ئه‌پلكیشنی fast video upload on facebook  كه‌ ده‌توانی بچیه‌ ناو ئه‌پله‌كیشنه‌كه‌ به‌ كلیك كردن لێره‌ 

هیوادارم رایی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بنوسی

 



گۆرینی باكگراوندی چات بۆ شێوه‌یه‌كی نوێ زۆر جوان

یه‌كێك له‌ زیادكراوه‌كانی گۆگل كرۆم كه‌ ده‌توانی باكگراوندی فه‌یسبووكه‌كه‌ت بگۆری بۆ چه‌ند شێوه‌یه‌كی نوێی به‌ باكگراوندی جیاواز و نه‌وازه‌ ، وه‌ هه‌روه‌ها ده‌توانی رووكاری فه‌یسبووكه‌كه‌ت بگۆری بۆ شێوه‌ی نوێی و جیاواز له‌و شێوه‌ كلاسیكیه‌یی هه‌یه .ئێمه لێره‌ باسی شێوه‌ی گۆرین باكگراوندی چات ده‌كه‌ین .


20 له‌ گرنگترین ساته‌كانی فه‌یسبووك له‌ ساڵێكدا ببینه‌

له‌ یه‌كێك له‌ نوێكاریه‌كانی فه‌یسبووك به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ساڵی 2012 و سه‌ره‌تایی ساڵێكی نوێ وه‌ فه‌یسبووك هه‌ڵساوه‌ به‌دانانی لینكێك كه‌ تێدا ده‌توانی 20 له‌ گرنگترین رووداوه‌كانی سالی 2012 كه‌ له‌ فه‌یسبووك ئه‌نجامت داوه‌ ببینی .

ئه‌م 20 رووداوه‌ یان ساتانه‌ی كه‌ له‌ فه‌یسبووك ئه‌نجامت داوه‌ بریتیه‌ له‌ 

چۆنیه‌تی ته‌له‌فۆن كرد به‌بێ به‌رامبه‌ر (به‌لاش)

یه‌كێك له‌ سایته‌كانی رووسی به‌ناوی سایتی (Zadarma)  ئۆفه‌رێكی زۆر سودبه‌خش ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سانی كه‌ ناوی خۆیان له‌و سایته‌ تۆمار ده‌كه‌ن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌توانی به‌بێ به‌رمبه‌ر ته‌له‌فۆن بكه‌ی بۆ هه‌ر شوێنێك كه‌ خۆت بته‌وێت .به‌لام له‌ هه‌ندێك كۆمپانیایی گه‌یاندن ماوه‌ی ته‌له‌فۆن كردنه‌كه‌ دیاریكراوه‌ له‌ كاتێكدا له‌ هه‌ندێك كۆمپانیا ده‌توانی بۆ كاتێكی زۆر ته‌له‌فۆن بكه‌ی به‌بێ به‌رامبه‌ر .
لێره‌دا باسی چۆنیه‌تی خۆ تۆماركردن ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ به‌ ده‌ست بهێنیت .

هه‌نگاوه‌كان

بلاوكردنه‌وه‌ی پۆستی به‌تاڵ

وه‌كو ده‌زانین له‌ فه‌یسبووك ده‌توانرێت وێنه‌ و ڤیدیۆ یان نوسین بلاوبكرێته‌وه‌ به‌پێی ئاره‌زووی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ حه‌زی لێیه‌تی ، به‌لام هه‌رگیز بیرت له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ پۆستێكی به‌تال له‌ فه‌یسبووك بلاوبكه‌یه‌وه‌ ؟



لیستی كۆمه‌لێك ئه‌نتی ڤایرۆسه‌ بێ به‌رامبه‌ره‌كان (فری)

زۆرێك له‌ كۆمپانیاكانی بواری ئه‌نتی ڤایرۆس له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌ی ئه‌نتی ڤایرۆسیان به‌ پاره‌ ده‌فرۆشن له‌هه‌مان كاتدا ئه‌نتی ڤایرۆسیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌كاربه‌ر به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌كاری بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی به‌كاربه‌ر بۆ لایی به‌رهه‌مه‌كه‌ی رابكێشیت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌ی كۆمپانیایه‌كه‌ بكرێت .
هه‌موو لینكه‌كان سایتی كۆمپانیا سه‌ره‌كیه‌كه‌یه‌
لێره‌دا لیستی كۆمه‌لێك ئه‌و ئه‌نتی ڤایرۆسانه‌ ببینه‌ كه‌ به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌توانی داونلۆدیان بكه‌ی و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌كاریان بهێنی 
  

1. AVG Antivirus software