بزانه‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ڤایرۆسی تێدایه‌


چۆن بزانین كۆمپیوته‌ره‌ كه‌مان ڤایرۆس گرتویه‌تی یان هاک کراوین ؟؟

بیگومان بوونی ڤایرۆس له‌ ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان شتێكی زۆر خراپه‌ بۆ كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان وه‌ بۆ خێرایی ئه‌نترنێته‌كه‌مان وه‌ ئه‌و فایل و وێنه‌وه‌ زانیارانه‌ی كه‌ له‌ ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان هه‌یه‌ چونكه‌ ڤایرۆس هه‌یه‌ فایله‌كانمان ده‌سرێته‌وه‌ یان تێك ده‌دات یان جاری وا هه‌یه‌ ڤایرۆسی سێرڤه‌ر (هاك) هه‌یه‌ كه‌ فایله‌كانی ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان بۆ هاككه‌ره‌كه‌ ره‌وان ده‌كات .



به‌لام مه‌رج نیه‌ بوونی ڤایرۆس له‌ ناو كۆمپیوته‌ر واته‌ تۆ هاك كراوی ، چونكه‌ ڤایرۆسه‌كانی تایبه‌ت به‌ هاك دیاریكراون .

فه‌رموون له‌گه‌ل چۆن بزانین ئایا كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان ڤایرۆسی تێدایه‌ یاخود نا .


سه‌ره‌تا پێویستمان به‌ ئایپی كۆمپیوته‌ره‌كه‌مانه‌

بۆدۆزینه‌وه‌ی ئایی پی خۆت له‌م سایته‌وه‌
http://www.adresseip.com/

له‌و سایته‌ ئایپی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دیاری ده‌كات له‌ چه‌ندین شوێن هه‌یه‌ تۆ پێویسته‌ ته‌نها یه‌كێكیان كۆپی بكه‌ی

سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه‌ بكه‌



که‌کۆپیت کرد دواتر ئه‌م سایته‌بکه‌ره‌وه‌
http://www.ipvoid.com/

له‌و بۆشاییه‌ی كه‌ بۆت دیاری كراوه‌ له‌ وێنه‌كه‌ ئایپی كۆپی كراوه‌كه‌ت لێره‌ په‌یست بكه‌
دواتر كلیك له‌سه‌ر submit بكه‌.

سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه‌ بكه‌


ئه‌گه‌ر له‌ یه‌كێك له‌ به‌شه‌كان نه‌نوسرابوو not found ئه‌وا بزانه‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ڤایرۆسی تێدایه‌ به‌لام ئه‌گه‌ر وه‌كو وێنه‌كه‌ی خواره‌وه‌ بوو ئه‌وا كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت پارێزراوه‌ .ئه‌گه‌ر وه‌ک وێنه‌که‌ی خواره‌وه‌ نه‌بوو سیسته‌م ریستۆری بکه‌یان فۆرمات بکه‌ یان ئه‌نتی یه‌کی باش به‌کار بهێنه‌ یان ئه‌مه‌ به‌کار بهێنه‌